سعوودیه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد

K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای فه‌رمی سعوودیه، 28ـی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه.
كه‌ناڵی ئه‌خبارییه‌ی سعوودی بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 18ـی حوزه‌یرانی 2023)، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سعوودیه مانگ بینراو و به‌و پێیه سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحیجه‌ی ساڵی 1444ـی كۆچییه.
ئه‌و كه‌ناڵه بڵاویشیكرده‌وه، ده رۆژی دیكه، كه ده‌كاته (10ـی زیلحیجه‌ی 1444)ـی كۆچی، به‌رامبه‌ر (28ـی حوزه‌یرانی 2023)، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له مالیزیا، برۆنای و ئیندۆنیسیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگیان نه‌بینیووه، رۆژی (پێنجشه‌ممه 29ـی حوزه‌یران)یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد.