ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس: سوودان به‌خێراییه‌كی بێوێنه نقوومی ناو مه‌رگ و وێرانكاری ده‌بێت
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی بارودۆخی سوودان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی نقوومبوون له‌ناو مه‌رگ و وێرانكاری بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی حوزه‌یرانی 2023) ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی به‌شداریكردنی كۆنگره‌ی جنێف هۆشداری له‌باره‌ی بارودۆخی سه‌ربازی و مرۆیی سوودان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته به‌خێراییه‌كی بێوێنه رووبه‌ڕووی نقوومبوون له‌ناو مه‌رگ و وێرانكاری ده‌بێته‌وه، گوتیشی، ئه‌گه‌ر پشتوانییه‌كی زیاتر پێشكه‌ش به‌و وڵاته نه‌كرێت، سوودان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یاسای تێدا نامێنێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گۆتێرێس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به خراپی بارودۆخی دارفۆر و خه‌رتووم كرد و رایگه‌یاند، شه‌ڕ به‌رده‌وامه و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵ و كۆڵان و گهڕهكهكانیشیان رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوو ملیۆن هاووڵاتی سڤیلی ناچار كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌كی ئارام وڵاته‌كه‌یان به‌جێبێڵن.
گۆتێرێس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه سوودان به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئه‌و ململانێ و شه‌ڕ و پێكدادانه ناوخۆییانه به ده‌ست كێشه و قه‌یرانی مرۆییه‌وه ده‌یناڵاند و دواتر ئه‌و قه‌یرانانه بوونه كاره‌سات، جه‌ختیشیكرده‌وه، بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیانه، پێویسته هه‌مووان بۆ ئاشتی و حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی بگه‌ڕێنه‌وه.
كۆنگره‌ی جنێف له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئاژانسی فریاكه‌وتن و په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و میسر، ئه‌ڵمانیا، سعوودیه، قه‌ته‌ر، یه‌كێتی ئه‌فریقیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە 15ی نیسانەوە، ململانێ و شەڕی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1800 کەس و ئاوارەبوونی 1.4 ملیۆن کەس لە ناوخۆ، هەروەها نزیکەی 350 هەزار کەسی دیکەش هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ.
هاووڵاتیانی سوودان بەدەست کەمی سەرچاوەی خۆراک و ئاوی خواردنەوە و پچڕانی کارەبا و پەیوەندییەکانەوە دەناڵێنن.