بەیان سامی عەبدولڕەحمان: دۆخی شنگال و ئاوارەکان لە کۆبوونەوەکاندا بە گرنگییەوە باسکراون

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن

K24 - هەولێر:

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکییەکان دۆخی شنگال و ئاوارەکان بە گرنگییەوە باسکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە (19ــی حوزەیرانی 2023)، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئەمەریکییەکان تاوتوێی پرسی پەنابەرانی سووری و ئێزدی کردووە لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها راشیگەیاند، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکاندا باس لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی شنگال کرا. نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، دەشڵێت: دەمانەوێت پەنابەرەکان بگەڕێنەوە  شوێنەکانی خۆیان بەڵام بە ئارەزووی خۆێان بێت و زۆریان لینەکرێت لە گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، گوتیشی: داوامانکردووە لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام لەگەڵمان بمێننەوە و پاڵپشتییامان بکەن و پاڵپشتی پرسی پەنابەرەکان بکەن.

Fly Erbil Advertisment