بایدن بە ناڕاستەوخۆ سەرۆکی چین بە "دیکتاتۆر" ناودەبات

جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

K24 - هەولێر

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ سەرۆکی چین، شی جیپینگ'ی بە "دیکتاتۆر" ناو برد.

لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی هەڵمەتێک لە کالیفۆرنیا، بایدن هۆکاری کاردانەوەی شی جیپینگ'ی لەبارەی خستنەخوارەوەی "باڵۆنی سیخوڕی"ی چین لە ئەمەریکا لە مانگی شوباتدا بۆ "زانینی ئەوەی کە باڵۆنەکە لەوێیە" گەڕاندەوە و گوتی: "جیدیم. کاتێک لەوە تێ ناگەن چی رووی داوە ئەمە بۆ دیکتاتۆرەکان سەرچاوەی شەرمەزارییەکی گەورەیە".

بایدن ئاماژەی بەوە دا کە کاتێک باڵۆنەکەی چین لە کایەی ئاسمانیی ئەمەریکا بە ئامانج گیرا و خرایە خوارەوە شی "شەرمی کرد" و "تەنانەت نەیدەزانی باڵۆنەکە لەوێشە". گوتی: "گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە ئێستا دەویسترێت پەیوەندییەکان ئاسایی بکرێنەوە".

بایدن ئاماژەی بەوە دا، سەردانی ئەنتۆنی بلینکەن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چین "کارێکی باش بووە" تیشکی خستە سەر ئەوەی بەڵام ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کاتی پێویستە.

بایدن ئاماژەی بەوە دا، چین دووچاری کێشەی جیدی ئابووری بووەتەوە، گوتی: "نیگەران بن لەبەر دۆخی چین، بەڵام نیگەران مەبن لەبارەی چین".

سەرۆکی ئەمەریکا سەرنجی خستە سەر ئەوەی سەرۆکی چین نیگەرانە لە هاوپەیمانیی چوارینەی نێوان ئەمریکا، ئوسترالیا، هیندستان و ژاپۆن، باسی لەوە کرد کە لە رێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە شی داوای کردووە ئەم کارە نەکەن.