له قه‌ته‌ر ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا تاووتوێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییان كرد
K24 – هەولێر:
لە قەتەر دانوستانکارانی ئێران و یەکێتیی ئەوروپا تاووتوێی چه‌ند بابه‌تێكی پەیوەندیدار بە رێککەوتنی ئەتۆمی ده‌كه‌ن.
عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوە و گەورە دانوستانکاری ئێران تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته و ئینریکێ مۆرا جێگری سکرتێری گشتیی کاروباری دەرەکی یەکێتیی ئەوروپا، لە ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر تاووتوێی دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کرد.
عەلی باقری لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە دا، کۆبوونەوەکە بونیادنەرانە بووە و نووسیوویەتی: "ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد و تاووتوێی چەندین تەوەرمان كرد له‌باره‌ی هەڵگرتنی سزاکان(ی پەیوەندیدار بە رێککەوتنی ئەتۆمی)یشەوە".
دوای کشانەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، تاکو ئێستا چەند جارێک دانوستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەنێوان شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە ئەنجام دراون.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئایاری ساڵی 2018 تاك لایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه، جارێكی دیكه سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، تارانیش وه‌ڵامی دایه‌وه به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بووه.