بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی سوودان هێرشی کردە سەر سوپای سوودان
K24 - هەولێر
سوپای سوودان رایگەیاند، دوای هێرشێک کە لەلایەن بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی سوودان، بۆ سەر سوپای سوودان، لە ویلایەتی کۆردۆفانی باشوور، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکەدا هاتووە: "رۆژی چوارشەممە، هێزەکانمان بە سەرۆکایەتی لیوای 54 پیادەی کادقلی، کەوتە بەر هێرشێکی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی سوودان، سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، کە ساڵانە لەگەڵ حکومەتی سوودان نوێ دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەیان داوە و زیانێکی زۆریان بە هێزەکانی بزووتنەوەکە گەیاندووە، کوژراو و برینداریش لە ریزەکانیاندا هەیە".
دانیشتوانی شاری دیلنگ لە ویلایەتی کۆردۆفانی باشوور رایانگەیاند، سوپای سوودان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەڵامی هێرشێکی دایەوە کە لەلایەن هێزەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی سوودان، بە سەرۆکایەتی عەبدولعەزیز ئەلحلو دەستیپێکردبوو.
ئاماژەیان بەوە شکردووە، کە هێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنی فراوانیان لە شەقامەکانی شارەکەدا دەستپێکردووە.