نەرمین مەعرووف: مووچەی نزیكه‌ی 20 هەزار پێشمەرگە خراوه‌تە سەر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق

K24 – هەولێر:
دوای مشتومڕێكی زۆر، دواجار ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 10ـی حوزه‌یرانی 2023، بودجه‌ی سێ ساڵی 2023، 2024 و 2025ـی گشتی په‌سند كرد، هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 20 هه‌زار پێشمه‌رگه مووچه‌كانیان خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی حوزه‌یرانی 2023) نه‌رمین مه‌عرووف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 20 پێشمه‌رگه مووچه‌كانیان خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری یاخود هێزی وشكانی عێراق.
نه‌رمین مه‌عرووف روونیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌كانیان خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری، هاوكان بڕی 228 ملیار دیناریشی بۆ دیاری كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه جگه له‌و بڕه، هه‌روه‌ها 53 ملیار دینار له شوێنێك و شه‌ش ملیاری دیكه‌یش له لایه‌كی دیكه، وه‌كو بوودجه‌ی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان له‌ناو خه‌رجییه‌كانی سیادی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها نه‌رمین مه‌عرووف سه‌رنجی بۆ ئه‌و راكێشا، ئه‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان ته‌رخان كراوه، دوو تریلیۆن و نیوه، گوتیشی، پشكی هه‌رێمی كوردستان له كۆی گشتی ئه‌و دوو تریلیۆن و نیوه 11%ـیه، له‌و رێژه‌یه‌یش پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته 276 ملیار و نیو. باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و رێژه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاستی پێویست و له ئاستی رێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه.