لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ مامۆستا جەعفەر و چنار سەعد عەبدوڵڵا
K24 – هەولێر
گه‌هشتنا كوردا بۆ قه‌واره‌یێ هه‌رێما كوردستانێ، درێكهكا سه‌خت و دژوار دا بووری یه..
نه یا رایێخستی بوویه ب گول گولزارا..
پتر ژ 70 سالان شهر یێ هاتی یه كرن دا كورد نه گه‌هنه رۆژه‌كا وه‌كی ئه‌ڤرۆ..
ب شه‌ری، بپیلانێن ناڤ ده‌وله‌تی یێت جودا جودا، ب كومكوژی، وجینوساید.. و ڤه‌شارتنا ب ساخی.
دوهختهكی دا هه‌می رژێمێت ده‌سه‌لاتدار.. دهولهتێت هه‌رێمی.. سیستهمێت جیهانی.. دژی كوردا وبه‌رژه‌وه‌ندی یا وان دابوویه..
كورد بتنێ بوون هنده‌ك جارا چیا ژی بوو دبوونه هه‌ڤال..
ب خه‌بات وبزاڤا رزگاریخواز، وب به‌رهه‌نگاری، وداخوازا مافان،
شوره‌ش دیف شوره‌شێ، ب تڤه‌نگ ودبلوماسیهتێ، ب شه‌رو ودان وستاندنان، كورد نه ڕاوه‌ستان.. وب هێزتر بوون ژنهمانێ..
ب داگیركرنا كوێتێ ژلایێ عیراقێ ڤه 2/8/1990، تهڕازی هاته گۆهارتن دبهرژهوهندی یا كوردا وخه‌باتا وان دا..
سه‌رهلدانا پیر‌وز پشتی 5 هه‌یڤان ژداگیركرنا كوێتێ، پشتی هه‌یڤه‌كێ كوچا ملیونی، پاشی بریارا 688 یا ئه‌نجومه‌نێ ئاسایشا ناڤ ده‌وله‌تی، ل 5/4/1991 كو ل سه‌ر بنگه‌هێ به‌یانا 11 ئادارێ یا سالا 1970 .. هاته نه‌خشه‌كرن وسنورێت ڤی قه‌واره‌یێ هه‌رێما كوردستانێ هاتنه ده‌ست نیشانكرن..
مێژوویهكا سه‌خت ودژواره، نابیت بێته ژبیر كرن، ژهه‌ژی یه بێته خواندن، وڤهكولین سه‌ر بێنه كرن، نفشێ نوی سه‌ر ئاگه‌هدار بیت..
ئه‌م ژی نوكه ل گه‌ل هه‌وه پێكڤه وخهلكهكا نوی دبه‌رنامێ (له سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه) دێ ڤی به‌حسی كه‌ین، دگه‌ل هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دارا (مامۆستا جەعفەر) و (چنار سەعد عەبدوڵڵا) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، وب حازربینا 5 هه‌ڤالێت رۆژنامه‌ڤان ونڤیسهر وچالاكڤان وئه‌كادیمی، كو دێ به‌شداربن گه‌ل من دڤێ گه‌نگه‌شێ دا دگه‌ل هه‌ردوو مێڤانێت مه، ئه‌ڤ ههڤالهژی ئه‌ڤه‌نه:
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
مامۆستا جه‌عفه‌ر له‌به‌ڕێزت ده‌ست پێبكه‌م مێژوویه‌كى خوێناوی 70ساڵ دواى به‌كۆتا هات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى گه‌لى كورد لێره خه‌ڵكێك جارجاره بیرى كورد دێنێت به‌و مێژووه تۆ بڵێیت مومكین بێت جارێكى تر ئه‌و مێژووه دووباره ببێت؟
مامۆستا جه‌عفه‌ر
من لێره وه‌ك كۆمه‌ڵناسێك قسه بكه‌م تۆ سه‌یرى مێژووى هه‌موو ووڵاتان بكه‌یت ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوانه بڵێم من هیچ سه‌رسام نیم به‌گێڕانه‌وه‌ى مێژوو چونكه له‌زانستی ده‌رونناسی فرۆید ده‌ڵێ ڕابردوو گرنگه ده‌ڵێ خه‌ونه‌كانمان هه‌مووی ڕابردووه به‌ڵام ئاو له‌ر ئه‌ڵێ ناخهونهكانمان ئێستا‌و داهاتووه بۆیه تۆ به‌س له‌سه‌ر ڕابردوو كاربكه‌یت زه‌ره‌رى زۆر ده‌گه‌یه‌نێ ڕابردوو كاركردن ده‌رسی لێوه‌ربگرین بۆ داهاتوو بۆ بینایه‌ى داهاتو هه‌ندێ جار پێویست به‌هه‌ندێ ئه‌زموون ده‌بێ بێهێنێته به‌رچاو من هیوادارم ئێمه له‌مه‌ودوا سه‌یرى داهاتوو بكه‌ین پلانه‌كانمان هه‌موو بۆ داهاتووبێت چونكه ئه‌وه‌ى له‌ڕابردوو ڕوویداوه زه‌حمه‌ته وه‌كو خۆى دووباره ببێته‌وه؟
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ترسێك هه‌یه ڕژێمه جیاجیاكانى هیچیان ده‌رسیان له‌یه‌كترى وه‌رنه‌گرتووه ههردووبارهى هه‌ڵه‌كانى پێش خۆیان كردووه مه‌له‌كی شه‌ڕى له‌گه‌ڵ كورد كردووه عبدالكریم قاسم هه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستى هه‌بوو عبدالسلام عارف دواى ئه‌حمه‌د حسن بكر و سه‌دام حسێن هات هه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ كورد ئه‌وه جێگاى ترسه خه‌ڵك ئیحتیماله سیسته‌می ئێستاش ئه‌و ئه‌زمون نیه بێگومان هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك سه‌یرى بكه‌ی پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه ده‌بێت ئه‌م پشتیوانیه زیاتربكه‌ین و له‌ده‌ستى نه‌ده‌ین له‌مه‌ودواش پلان دابنێن كه كارێك بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێزی بكه‌ین كه‌مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌مێنێ یه‌كێك له‌هه‌ڵه قورسه‌كان كه‌كراوه كه عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زی ماوه‌ته‌وه یه‌ك هه‌رێم هه‌یه خۆى بزانه قاعیده‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ڵێن كاك ئه‌حمه‌د باوكه پیاوێكه منداڵى هه‌یه گوڵچین خان دایكه ژنێكه منداڵى هه‌یه كه گوتت عێراق فیدڕاڵیه به‌گوێره‌ى ده‌ستور نابێت یه‌ك هه‌رێم ده‌بێت 19هه‌رێم یا شه‌ش هه‌رێمى هه‌بێت .
ئه‌وه یه‌كێكه لهخاڵهكان كه هه‌رێم گوێى پێنه‌داوه دواى ئه‌وه كه گوتت عێراق ده‌وڵه‌تێكی ئیتیحادی یان فیدڕاڵیه ئه‌بێت كارێك بكه‌ین ئیتیحادیان وامان بكردایه له‌سه‌ره‌تا هه‌روه‌ها ده‌بوایه له‌ده‌ستور بمانوسیایه سه‌رۆك كۆمار ئه‌بێت هی كورد بێت و ڤیتۆى هه‌بێت به‌ناوى كورده‌وه ڤیتۆى هه‌بێت مجلس الاتحاد كه دروست بێت بهڤیتۆوه ئه‌وه نیزامی سویسرى وایه نیزامی ئه‌ڵمانی به‌شێكی ئاوایه كه ڤیتۆ هه‌بوو ناتوانرێ جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ى په‌لاماردان بكرێته‌وه بۆیه من پێموایه نه‌چووه بچێت ئێستاش ئه‌بێ هه‌وڵبدرێ ناوماڵى كورد یه‌كبخرێ نه‌ك تۆ بڵێیت ئێمه هه‌رچى هێزه هه‌موو له‌ناوده‌به‌ین به‌س یه‌ك هێز بمێنێت ئه‌وه فكره‌یه‌كی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه من له‌گه‌ڵى نیم من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌بێ زۆر زۆر ئاسایی به‌ره‌كیش هه‌بێ زۆر زۆر ئاساییه ئه‌بێ هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ین من له‌به‌شه‌كانى تر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه ئه‌بێ هه‌وڵبده‌ین میلیشیانهمێنێت هه‌رحیزبێك من میلیشیام هه‌بێ تۆ میلیشیات هه‌بێ دكتۆره چنار هه‌یبێ ئه‌وه چى لێ ده‌رده‌چێت تۆ ناتوانى به‌مه بڵێیت ده‌وڵه‌ت سه‌یرى ده‌وڵه‌تانى دهوروبهربكهی ئێران 2500ساڵه ده‌وڵه‌ته و دامه‌زراوه‌یه میسر ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌یه یه‌كێكى وه‌ك جه‌مال عبدالناسر ئه‌ڕوات سادات كه‌س نه‌یده‌ناسی دێت زۆر به‌ڕێك و پێكی ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌كات ماوه‌یه‌ك ئه‌ڕوات تا ئه‌یكوژن به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى خۆیه‌وه حوسنی موباره‌ك كه‌س نه‌یده‌ناسی ئه‌وهات ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تى كرد به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌م و دامه‌زروه هه‌یه كێ دێت و كێ ده‌ڕوات گرنگ نیه چونكه دامه‌زراوه هه‌یه له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌بێت مه‌ترسیه‌كان دووربخه‌ینه‌وه چۆن دوورده‌خرێته‌وه ده‌بێت دامه‌زراوه‌كان به‌هێزبكه‌ین پێشمه‌رگه و ئاسایش بكرێنه دامه‌زراوه به‌ڵام فكره‌ى مانه‌وه‌ى هه‌ركه‌سه و هێزی خۆى هه‌بێت شێوه‌ی میلیشیا و ئه‌وانه زۆر مه‌ترسیداره و زۆر بێسووده ئێمه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین هه‌رێم هه‌مووى به‌هێزبكه‌ین نه‌ك ته‌نیا فڵان حیزب به‌هێزبێت ئه‌وه زۆر زۆر خراپه به‌ڕاى من ئێمه ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ین یه‌كه‌كانى ئیداره له‌ڕووی ئابورى و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌ربازی به‌هێزبێت چۆن به‌هێزی بكه‌ین ده‌بێت وابكه‌ین كارێك بكه‌ین ئه‌م هه‌رێمه له‌مه‌ترسی ده‌رچووه بۆ نمونه نه‌خۆشى كۆرۆنا هاتووه ده‌رزی له‌خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌شمان به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هێزبكه‌ین ئه‌وكاته ئه‌بێ له‌هه‌مان كات كه ئێره‌ت به‌هێزكرد ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ی عێراق یان ببێته كۆنفیدراڵى یان ده‌بێت ببێته ده‌وڵه‌تێكى فیدڕاڵى ڕاسته‌قینه نه‌ك به‌مشێوه‌یه به‌غدا خۆى به‌هێز بكات بڵێ كه‌ركوك مدینه العراقیه ئه‌ڵێن كه‌ركوك مدینه العربیه ئه‌گه‌ر وابێت دووساڵى تر دێته هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ڵێن ئێره‌ش اربیل مدینه العراقیه دواتر ده‌ڵێن مدینه العربیه واتا هیچ به‌هیچ نه‌كرا له‌ئه‌ڵمانیا بایه‌ر هه‌رێمه كه گه‌یشته سه‌ر سنور فراندشتایهر بایه‌ر واتا ده‌وڵه‌تى ئازادی بایه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت حیسابی ده‌كات جا ئه‌وه ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تێكى ئازاد ناوچه‌كانى تریش هه‌ربه‌هه‌مان شێوه حیساب ده‌كات ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئازادانه ئه‌گه‌ر شارێك بێت یان پارێزگارێك بێت به‌ده‌وڵه‌ت ناوى خۆیان ده‌به‌ن ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
به‌ڵام جیاوازى هه‌یه له‌نێوان ئه‌زموونى ئێمه و ئه‌وان ئه‌وان ده‌وڵه‌ت بوون و یه‌كیان گرت ئێمه ئێستا له‌ناو دهوڵهتێكین ئه‌گه‌ر لاى عه‌ره‌ب باسی فیدڕاڵى بكه‌ین ئه‌گه‌ر پرسیار له‌دكتۆره چناربكهین ئێمه له‌مه‌ترسی تێپه‌ڕین یان ده‌بێت ئه‌و مێژووه له‌به‌رچاومان بێت پاش دروست بوونى قه‌واره‌ى هه‌رێم؟
د.چنار سه‌عد عبدالله
سوپاس كاك ئه‌حمه‌د هه‌ندێ زیاده بخه‌مه سه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌ى كه مامۆستا ده‌ریبڕین فه‌یله‌سوفێكی یۆنانى هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژێكدا چه‌ندجار چوویه سه‌ر ڕووبارێك شه‌پۆله‌كان هه‌مان شه‌پۆل نین كه تۆ بۆ جارى دووه‌م و سێیه‌م ده‌چیه‌وه سه‌رى كه‌واته ئه‌مه ئه‌و ڕایه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێ مێژوو خۆى دووباره ده‌كاته‌وه به‌ڵام له‌ته‌نیشت هه‌ڕه‌شه‌كان ئایا هه‌میشه هه‌ن به‌ڵێ هه‌ڕه‌شه هه‌ن به‌ڵام بوو به‌ڕابردوو هه‌مان قۆناغ دووباره نابێته‌وه بۆ ئه‌گه‌ر بێت هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌نگ و ئازادان و جنۆساید و هه‌ڕه‌شه‌ى كۆمه‌ڵكوژى به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێكى لێقه‌وم ملیۆنی له‌ڕووى قه‌واره هه‌میشه موجوده سه‌یرى ئه‌و جه‌نگه‌ى كه ڕووسیا و ئۆكرانیا گیرۆده‌ى بوونه دواى جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان زۆر قورس بوو یه‌كێتى ئه‌وروپا جارێكى تر جه‌نگ له ئه‌وروپا سه‌رهه‌ڵناداته‌وه به‌ڵام دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه سه‌رله‌نوێ جارێكى تر جه‌نگێكی گه‌رم به‌چه‌ك ڕووبه‌ڕووى ئه‌وروپا بۆته‌وه كه‌واته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان هه‌میشه مه‌وجودن به‌ڵام مێژوو بهشكڵى ڕابردوو خۆى دووباره ناكاته‌وه بۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ئێستا ئێمه قهوارهیهكین وه‌ك مامۆستا باسی كرد قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوری ناسراودانپێدانراو هه‌م له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و جیهانى ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م هه‌رێمه دامه‌زراوه‌ی یاسایی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م هه‌رێمه جیاوازه و تاكه‌كانى به‌جۆرێكى تر بیرده‌كه‌نه‌وه شار له‌گه‌وره‌بوون و بوژانه‌وه‌دایه خزمه‌تگوزاریه‌كان جیاوازه دۆست و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسیهكانمان جیاوازه دونیا وه‌ك سه‌رده‌مێك كه باس له‌دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ین سه‌رده‌می شۆڕشه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى بارزان ده‌كه‌ین تا سه‌رهه‌ڵدانى حیزبى سیاسیى تا 1991 له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا بووین هێرش ده‌كرایه سه‌رمان به‌كیمیایی كۆمهڵكوژدهكراین ده‌نگمان نه‌ده‌گه‌یشته هیچ لایه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ دۆستمانن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان بهدوژمنهكانى ئێمه ده‌دا له‌ئێمه‌یان تاجنۆسایدمان بكه‌ن به‌ڵام سه‌یربكه كاتێك شه‌ڕى داعش بوو په‌لامارى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر كوردستان بینیمان پرۆسه‌كه پێچه‌وانه‌بۆوه ئه‌وكاته نه‌ك ئێمه ده‌نگمان نه‌بیسترا هه‌موو دنیا شاهیدی ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵكوژى ئێزیدیكرا به‌ڵام پارێزگاریمان لێكرا ئێمه له‌هه‌شتاكان كۆمهڵكوژراین به‌ڵام جارێكی له 2000كان كوردستان ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى جنۆسایدبوینهوه كۆمهڵكوژكراین به‌ڵام ئه‌مجاره بارودۆخه‌كه جۆرێكى تربوو دۆست و هاوپه‌یمانه‌كان به‌هانامانه‌وه هاتن هاوكارى هێزی پێشمه‌رگه بوون بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دوژمنه سه‌رسه‌خته ببینه‌وه بۆیه من ده‌ڵێم هه‌ڕه‌شه‌كان موجودن
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
به‌ڵام وه‌خت گۆڕاوه
د.چنار سه‌عد عبدالله
به‌دڵنیایی كات و سات گۆڕاوه و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تى سیاسی گۆڕاوه بارودۆخێكی سیاسی و دیبلۆماسی ئابورى له‌ئارادایه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه مامۆستا جه‌عفه‌ر هه‌ندێ خاڵى به‌هێزی گوت كه كورد نه‌یانتوانیوه له‌به‌غدا مافى ڤیتۆى هه‌بێت له‌سه‌رۆكى كۆمار هه‌ندێ مه‌جلیس دروست ببن ده‌ستیان سیسته‌می كه سیسته‌می فیدڕاڵى ڕاسته‌قینه بۆ كورد كۆنفیدڕاڵى باشتره كورد ده‌توانێ كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بكات شتێك به‌ده‌ست بهێنێت
د.چنار سه‌عد عبدالله
بهبڕواى من تایبه‌تى خۆم خاڵى هه‌ره‌به‌هێزی كورد بۆ ڕووبه‌ڕووى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان ناوخۆى خۆیه‌تى كورد ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆى وه‌ك پێكهاته‌ى سیاسی ئیداری دامه‌زراوه‌ی وه‌ك پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ماهه‌نگ كه‌لێنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سیاسی و جوگرافیای كه هه‌یه به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار خه‌ڵكیش زیاترى نه‌یار و منافیسهكان هۆكارن بۆ لێكترازانى زیاتر ده‌بێت كاربكه‌ین ئه‌م كه‌لێنانه كه‌م بكه‌ینه‌وه و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بێت ڕه‌وایه‌تى قهزیهكمان وا ده‌كات ڕه‌وایه‌تى قانونی سیاسی و وهدۆستایهتى و وه‌رده‌گرین به‌ڵام به‌رده‌وامی كه‌لێن و پهرتبونمان واده‌كات به‌سه‌ر قه‌واره و هێزی تردا دابه‌ش ده‌بین به‌سه‌ر هێزی غهیرهكوردستانی و په‌لكێشمان ده‌كه‌ن ئه‌وكاته ڕه‌نگه ڕه‌وایه‌تى قه‌زیه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار و به‌رژه‌وه‌ندی تر دێته ئاراوه بۆیه به‌بۆچونی من گه‌یشتنمان به‌و ئامانجه گرنگانه‌ى مامۆستا باسی كرد یه‌كه‌م خاڵى گرنگ ده‌بێت هه‌موو ئه‌و دهستكهوتانهى هه‌مانه بپارێزین وه ده‌ستكه‌وتى تر ئیزافه بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ى به‌ده‌ستمان هێناوه و زیاتر به‌هێزكردن و پته‌وكردنی ناوماڵى خۆمانه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن كورد ئه‌زموونی ئیداره‌دانى نه‌بوو زوو كه‌وته ناو پرۆسه‌ى حكومدارى و په‌رله‌مانی مابا وه‌ك به‌ره‌ی كوردستانى هه‌تا كه‌ش و هه‌وا ئامادهكرابایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت هه‌ندێك كه‌س ڕاى پێچه‌وانه‌یان هه‌یه ده‌ڵێن ده‌بێت بۆ منیش كه ده‌رفه‌تى چى لێدێت؟ فرچ الامر واقع
مامۆستا جه‌عفه‌ر
ئاساییه حكومه‌تێك یان ههرێمێكت هه‌بێت ساوابێت سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی به‌ره‌به‌ره
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئاماده‌بووین بۆ ئه‌م قۆناغه
مامۆستا جه‌عفه‌ر
زۆر ووڵات له‌سفره‌وه ده‌ستیان پێكرده‌وه هه‌ر ئێمه نین به‌شێك له‌ووڵاتانی كه‌نداو كه لهحهفتاوه ده‌ستیان پێكرد ئه‌م مێژووه كۆنه‌ش نیه هه‌ندێ ووڵات هه‌یه زۆر كۆنه بۆ نمونه ئێرانه چینه هه‌ندێ ووڵاتی ئه‌وروپیه مێژووییه‌كان هه‌یه به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو شته‌كان وابێت مافى چاره‌نووس بێگومان ئه‌وه دیراساتێكى زۆرى له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا مافى چاره‌نووس زۆر گرنگه ئه‌وه بڕیاردهرهكهیه ئه‌گه‌ر ئێمه مافى چاره‌نووسی خۆمان هه‌بێت زۆر ئاساییه ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌گه‌ر هه‌رێم قهوارهیهكت هه‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاش بێت به‌ره‌به‌ره گه‌شه‌ى پێبكه‌یت نمونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه له‌ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 800ی زاینی كارلێ گه‌وره وا ده‌كات ده‌وڵه‌تى فرانكی دروست ده‌كات فه‌ره‌نسا به‌شێك بووه له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌و كه‌سه سه‌یر وه‌كات له‌زۆر شت ئه‌زموونی نیه ئه‌نێرێ به‌دواى هه‌رچى زانا و خوێنده‌وار هه‌یه هه‌مووی كۆده‌كاته‌وه سه‌یركه ده‌وڵه‌تى عه‌باسیش هه‌ر ئه‌وكاته بووه ماوه‌ى هارونه ڕه‌شید چی‌یان كردووه هاتونه پشتیان به فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى به‌ستووه له‌ئێران شتیان وه‌رگرتووه له‌ده‌وڵه‌تى عه‌باسی شتیان هێناوه لههندهوه خه‌ڵكیان هێناوه تهجروبهیهكهیان ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش زۆر ئاساییه سه‌ره‌تا بێت به‌ڵام كێشه‌ى ئێمه ئه‌وه ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌مانتوانى هه‌رێم به‌هێزبكه‌ین ئیسرائیل هه‌مان دیارده‌ى هه‌یه 1948كه ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل دروست ده‌بێت حیزبه سیاسیه‌كان به‌هێزبوون ده‌وڵه‌ت لاوازبوو
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
به‌ڵام ئێستا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه و به‌هێزن له‌ناوچه‌كه؟
مامۆستا جه‌عفه‌ر
ئێستا بوونه‌ته ده‌وڵه‌تێكى به‌هێزی جیهان
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
دكتۆره چنار ئه‌گه‌ر له‌تۆ بپرسم زوو دروستكردنى حكومه‌ت و په‌رله‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ئێستا ئێمه گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم له‌حیزبه‌كان به‌هێزتربێت پارتى و یه‌كێتى تائێستا بڕیاریان زاڵه بهسهرحكومهت حكومه‌ت گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی به‌هێزتربێت له‌حیزبه‌كان؟
د.چنار سه‌عد عبداله
به‌بۆچوونى من ده‌ستپێكێكی دیارى كراونیه له‌و زه‌مه‌نه و له‌وكاته ده‌ست به‌كارى یاسایی و دامه‌زراوه‌یی بكه‌ین ده‌ستپێكی دیارى كرا‌و بۆ هیچ گه‌لێك نیه كه هه‌نگاوبنێت به‌پێچه‌وانه‌وه من پێموایه جۆرێك له‌ئه‌زموونی ئیداره‌دانى هه‌بووه له‌كات و سه‌رده‌می جیاوازدا له‌سه‌رده‌می شۆڕشى ئه‌یلول ئه‌وه‌ى من بیستم له‌سیاسیه‌كان و ده‌بینم و مێژوو ده‌خوێنمه‌وه له‌و سه‌رده‌مه له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ى شۆڕش هه‌بووه ئیداره‌ى ئه‌و ناوچانانه‌ى كردووه ئیداره‌ى حكومی كردووه كه‌رتی ته‌ندروستى و په‌روه‌رده
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
واتا ئه‌زمونێكمان هه‌بوو لهئیدارهكردن
د.چنار سه‌عد عبدالله
به‌دڵنیایی له‌كاتێك له 1970 تا 1974 كه كورد به‌شدارى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى عێراقى كرد ئه‌زمونێكى باشى هه‌بوو وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌رمان هه‌بوو بۆیه ناتوانین بڵێین له‌سفره‌وه ده‌ستمان پێكردووه هه‌روه‌ها هه‌ندێ كه‌س پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كاریان كردبوو به‌ڵام به‌بڕیارى به‌ره‌ی كوردستانی لێبوردن و لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ى كارئاسانى بێت تا به‌شداربن و سوود له‌ئه‌زموونى ئه‌وان وه‌رگیرا بۆیه من پێموایه زۆركاته گونجاوبوو ڕاسته ئه‌زموونی دیموكراسی و حكومڕانى و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا مومامهرهسهكردنی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌بێت باسی نمونه‌ى ئیسرائیلتان كرد جیاوازه چونكه ئه‌وانه‌ى له‌ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كان كۆچیان كرد بۆ ئیسرائیل كه‌سانى خوێنده‌وار خاوه‌ن بڕوانامهبوون به‌ئه‌زموونی حكومڕانى هاتن به‌ڵام ئێمه مانان وه‌ك گه‌لێكی ژێرده‌سته له‌ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌و ڕژێمه جیاوازانه نه‌یان هێشت و پێش بكه‌وین شوانكاره‌ی كشتو‌كاڵى ساده خوێنده‌واریه‌كی لاواز هه‌میشه جنۆسایدكراوه هه‌میشه گونده‌كان گه‌شه‌نه‌كردنی شاره‌كان دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگا ئێمه له‌وه هاتووین له‌شه‌ڕێكی به‌رده‌وام قۆناغ له‌دواى قۆناغ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌میشه له‌شه‌ڕدا ژیابوو هه‌روه‌ها له‌قه‌یرانى ئابوری یه‌ك له‌دواى یه‌ك ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر عێراقداهات یه‌ك له‌دواى یه‌ك چه‌ند قات بارگرانى به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه بوو بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه سه‌ركردایه‌تى سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ئه‌زموونه‌یان تاقیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنیان كرد و په‌رله‌مان و حكومه‌تیان دامه‌زراند ئێستا ئه‌زمونه‌كه‌مان چۆنه چه‌نده به‌هێزه چه‌نده توانیومانه ئه‌م دیموكراسیه‌ته ئه‌م دامه‌زراوانه به‌هێزبكه‌ین و پێشیان بخه‌ین ئه‌وه بابه‌تێكى تره كۆمه‌ڵێك گفتوگۆى تر هه‌ڵده‌گرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه به‌رده‌وام بێت و چه‌ند هه‌ڵبژاردن بكه‌ین دواتر حكومه‌ت دروست بكه‌ین.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئه‌زموونه‌كه به‌ره‌و باشترده‌چێت
د.چنار سه‌عد عبدالله
بێگومان پێش ده‌كه‌وێ سوود له‌هه‌ڵه‌كان وه‌رده‌گرین كه‌م و كوڕیه‌كانى پێشتر چاره‌سه‌رده‌كه‌ین ده‌وڵه‌تانیش هه‌روا دامه‌زراون ئه‌وه‌ى من بیستوومه هیچ ده‌وڵه‌تێكى پێشكه‌وتوو دیموكراسی به‌دیموكراسی و پێشكه‌وتوویی له‌دایك نه‌بووه هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه ئێستا نمونه‌ى باشی پێشكه‌وتن و دیموكراسین پاشخانێكى مێژوویی زۆر تاریكیان هه‌یه بۆیه نابێت ئێمه چاوه‌ڕوان بین زۆرجار ڕه‌خنه‌م لێده‌گرن كه ده‌ڵێم ئه‌م ئه‌زموونه ساوایه من ده‌ڵێم ساوایه چونكه پێویستمان به‌گۆڕینی نه‌وه‌یه وه‌ك چۆن له‌ووڵاتان چه‌ندین نه‌وه هاتن نه‌وه له‌دواى نه‌وه گۆڕانكارى نوێ ڕوویاندا سیسته‌می نوێ پێشكه‌وتنی نوێ ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگی سیاسه‌تكردن و پارتایه‌تى تازه ده‌خولقێنن ته‌نانه‌ت ئێستاش خه‌ریكن له‌سه‌رده‌ستى جیله تازه‌كه ئه‌و ده‌مارگیریه حیزبیهى ئێمه له‌ڕابردوو له‌پێش ڕاپه‌ڕین و دواى ڕاپه‌ڕین هه‌مان به‌داخه‌وه بوو به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌و ده‌مارگیریه خه‌ریكه كاڵ ده‌بێته‌وه كوڕی تێكۆشه‌رێك یان كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی لهحیزبێكى دیارى كرا‌و ئێستا له‌ڕێكخستنی حیزبێكى دیكه‌یه كهپێچهوانهوهى یه‌كتر بیرده‌كه‌نه‌وه وه به‌پێچه‌وانه‌وه هێواش هێواش كاتێك ده‌مارگیرى حیزبى و سیاسی كاڵ ده‌بێته‌وه سیسته‌می حكومڕانى مۆرك و سیماكهى ده‌گۆڕێت نه‌وه‌ى تازه هه‌ڵگرى بیر‌و هزرى تازه‌ن داواكاریشیان بۆ خۆشگوزه‌رانى جیاوازه به‌كورتى ده‌ڵێم ده‌بێت ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزین تا به‌رده‌وام بێت
پرسیارێك هه‌یه كه چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكمان پێویسته له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرسیاره‌مان ئاڕاسته‌ى چه‌ند هاوڵاتیه‌ك كردووه با بینه‌ر و بیسه‌رى بین
سه‌لام عبدالله ڕۆژنامه‌نووس
ده‌سه‌ڵاتێكمان پێویسته پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسی بچه‌سپێنێت لهووڵاتهكهماندا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆشى له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد هاتبێته كایه‌وه
دڵشاد مسته‌فا وه‌سانى چاودێرى سیاسی
وه‌كو ئه‌زموونى هه‌موو ووڵاتان ئێمه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه كه هه‌ركاتێ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ ئه‌و حیزبانه‌ى زیاتر كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنن مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه حكومه‌ت پێكبهێنن یان به‌شدارى له‌حكومه‌ت بكه‌ن چ حیزبێك یان دوو حیزب ویستیان جاری وا هه‌یه دوو حیزب جارى وا هه‌یه پێنج حیزب به‌شداربووه ئێستا كۆمه‌ڵێك حیزبمان هه‌یه كێشه ئێمه چیه هه‌مووجارێ من سه‌یرده‌كه‌م 32ساڵه له‌كوردستان هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ قبوڵى نه‌تیجه ناكرێ
په‌روین حه‌مید چالاكوانى سڤیل
ده‌سه‌ڵات جۆرى زۆره تادیموكراتی و میانڕه‌و بێت باشتره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بارودۆخه جوگرافیایه‌ى كه هه‌یه‌تى ئێمه چوارده‌ورمان زیاتر نه‌یارن له‌به‌رئه‌وه پێویسته ده‌سه‌ڵاتێكى میانڕه‌ومان هه‌بێت دیموكراسی بێت بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا هه‌موو ووڵاتێك تا ده‌سه‌ڵاتى دیمو‌كراتى بێت باشتره به‌ڵام ئه‌و دیموكراتیه ئه‌بێت به‌پێى كلتور و داب و نه‌ریت ئه‌و ناوچه‌یه‌ى خۆى بگونجێت
شیاو سه‌ردار چاودێرى سیاسی
به‌ڕاستى باشترین ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه خواستى خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵك به‌ته‌واوه‌تى له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان گوزارشت له‌ڕاى شه‌خسى خۆى بكات وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی نه‌بێت ڕێگر و به‌ربه‌ست كه خه‌ڵك نه‌توانێ گوزارشت له‌ڕاى كه‌سى خۆى بكات چونكه له‌زۆرینه‌ى ووڵاتانى دونیا ئه‌و خه‌ڵكه كه بڕیارده‌دات له‌ڕێگاى سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چۆن بێت
هه‌ژین ڕێكانى ڕۆژنامه‌نووس
هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى پێویستیان بهدهسهڵاتێكه كه ده‌سه‌ڵاتێكى بێلایه‌ن كه خۆى لههاوڵاتیهكانى بكاته خاوه‌ن.
بێ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بخاته ژێر فشارێكى سیاسی پارتێك له‌ڕووى ئاوه‌دانى خزمه‌تى هه‌موو لایه‌ك بكرێت له‌ڕووی ئه‌منیه‌ته‌وه خۆى به‌خاوه‌نى هه‌موو لایه‌ك بزانێت دیسان یاسا به‌بێ لایه‌نى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت.
شێرزاد نورى ڕۆژنامه‌نووس
پێویسته له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات هه‌م ئۆپۆزیسیۆن له‌پرسی ستراتیجی خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵات پارتى و یه‌كێتى پرسی لاوه‌كی سه‌رقاڵ بوونه گه‌لێك پرسی گرنگ پشتگوێ خراون بابه‌تى گرنگ له‌ئێستادا بۆ ده‌سه‌ڵات له‌پرسی گرنگ و ستراتیجی خۆى كاته خاوه‌ن.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
هه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ڵامی پرسیارێكى ترمان ده‌ده‌نه‌وه كه چ جۆره ئۆپۆزیسیۆنێكمان ده‌وێ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كان له‌ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو كه گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان درێژه‌ى ده‌بێت.
به‌ڕێزان بینه‌رى ئه‌م وه‌ڵامانه بوونه ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ئێوه بكه‌م چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكمان ده‌وێ ئه‌گه‌ر له دكتۆره چنار بپرسم؟
د.چنار سه‌عد عبدالله
باسی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ئایا حیزبه سیاسیه‌كان له‌وه ده‌ربازبووبن كه‌هێزه سیاسیه‌كان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یانه له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان سنورداربێت یان ڕێكبخرێ ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه به‌تایبه‌ت ئه‌و پارته سیاسیانه كه‌پارتى حكومڕانن ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش وه‌كو ووڵاتان له‌پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسیدا ته‌ندروست و پێگه‌یشتوو تا ئاستێكى باش پێگه‌یشتوو ئیتر له‌هه‌ڵبژاردن به‌دواوه پرۆسه‌كه به‌ركه‌وتنی حیزب و دامه‌زراوه‌ى حكومی و په‌رله‌مانى به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان لاوازدهبێتهوه و ڕێكده‌خرێته‌وه دامه‌زراوه‌ى یاسایی و ئیداری ڕۆڵى خۆى ده‌گێڕێت من پێموایه له‌قۆناغێكی ڕاگوزه‌رین ناتوانم بڵێم ته‌واوكارى دامه‌زراوه‌یی حكومداری ئێمه گه‌یشته ئاستێك كه ئه‌وه‌نده به‌هێزبووه ئه‌و پرسه كه پرسێكه هه‌ندێجار كێشه دروست ده‌كات خه‌ریكه ڕێكده‌خرێت ئێمه له‌و قۆناغه‌ین خه‌ریكه حیزبایه‌تى دامه‌زراوه‌یی حیزبى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له‌كاتی پێویست ته‌نانه‌ت به‌پێى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ڕێكبخرێت ڕێكخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌وێ بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌وكاته ده‌توانین به‌ڕاستى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌وكاته ئه‌و سیسته‌مه حكومڕانیه زۆر به‌هێزده‌بێت دامه‌زراوه‌ی ئیدارى و حكومڕانى زۆر به‌هێزده‌بێت هه‌ركاتێك دامه‌زراوه‌كان به‌هێزبوون هێدی هێدى دیموكراسیه‌ت گه‌شه‌ده‌كات وه‌ڵامى زۆربه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه داواى گه‌شه‌ى دیموكراسی ده‌كه‌ن بۆمن پێموایه ئه‌و ئاسته‌نگانه ئێمه حكومڕانیهكمان ده‌وێ كه خۆى دیموكراسیه‌كی به‌هێز به‌رهه‌م بهێنێته‌وه ئێمه ئه‌وه‌مان پێویسته.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
مامۆستا یه‌كێك له‌وانه خاڵێكی گرنگی باسكرد ناكۆكی سیاسی نێوان حیزبه‌كان پارتى و یه‌كێتى كه ئیداره‌ى ئه‌م ئه‌زموونه ده‌كه‌ن ناكۆكی نێوان ئه‌وان واى لێده‌كات له‌پرسی ستراتیجی دووربكهون بچنه سه‌ر پرسه لاوه‌كیه‌كان به‌ڕێزت بۆ ئه‌م خاڵه چى ده‌ڵێیت؟چى پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حیزب كه ئێمه به‌ره‌و پرسه ستراتیجیه‌كان بڕۆین له‌پرسه لاوه‌كیه‌كان دووربكه‌وینه‌وه؟
مامۆستا جه‌عفه‌ر
خۆم پێمباشه هێزه سیاسیه‌كانى كوردستان له‌پرسه ستراتیجیه‌كان یه‌كبگرن و دووربكه‌ونه‌وه له‌ململانێی كه‌ماوه‌ى 30ساڵى ڕابردوو جارى وا هه‌بووه به‌تایبه‌تى له 90كان شه‌ڕه‌تفه‌نگ كراوه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی له‌سه‌ر پرسه لاوه‌كیه‌كان به‌پێكه‌نینه‌وه
مامۆستا جه‌عفه‌ر
له‌سه‌ر هیچ وه‌ڵا ئه‌توانم بڵێم له‌سه‌ر هیچ ئه‌و گرده هی ئێمه جارى وا هه‌یه كه‌من ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینم من وه‌ك كۆمه‌ڵناسێك قسه‌ده‌كه‌م د.چناریش ئه‌ویش هه‌ر كۆمه‌ڵناسه وه‌كو من له‌كۆمه‌ڵناسی دیارده‌یه‌ك ده‌بینی ئایا كورد نه‌ته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه نیه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ یه‌كده‌نگی هه‌بێت سه‌یرى ئه‌م ووڵاتانه بكه كه گرفتێك دروست ده‌بێ چۆن یه‌كده‌نگی و یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌بێ بۆ نمونه سویسرا و فه‌ره‌نسایه یان ئیسپانیایه له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر پرسه بچوكه‌كان وه‌ك یاسای خانه‌نشینی چۆن بێت یاخود له‌سه‌ر دڵنیایی ته‌ندروستی ئه‌وانه شتی بچوكن ئه‌وا نابنه كێشه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئه‌م كێشه بچوكانه هه‌ندێ جار له‌په‌رله‌مانى ئێمه ده‌بنه كێشه كارى په‌رله‌مان ده‌وه‌ستێت یاخود كار له‌په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌كان ده‌كات یاساییه‌كی ڕۆژنامه‌وانیه یاخود مافى ئافره‌ته یا بابه‌تێكى كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه كه شتی گشتین ده‌بێته كێشه‌ى گه‌وره.
مامۆستا جه‌عفه‌ر
ئه‌گه‌ر ده‌ستور هه‌بێت ده‌ستورێكی وا كه جێبه‌جێبكرێت له‌عێراق ده‌ستور هه‌یه به‌ڵام 40مادده‌ى جێبه‌جێنه‌كراوه به‌ڵام دادیهكی فیدڕاڵى دانراوه له‌دادگا فیدڕاڵیهكه ده‌گه‌ڕێ چ بڕیارێك ده‌ربكات كه زیانى هه‌بێت بۆ كورد له‌كوردستان هیوادارم ده‌ستورێكى وا دابنرێت كه بۆ هه‌موو كوردستان بێت یه‌كێك له‌كێشه‌كانى ئه‌وه‌یه ده‌ستورمان نیه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
چه‌ندجار په‌رله‌مان باسى كردووه پڕۆژه دانراه به‌ڵام دواتر نه‌هێنراوه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ
مامۆستا جه‌عفه‌ر
په‌رله‌مان ئه‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌ئكیدی له‌سه‌رئه‌وه بكردایه له‌سه‌ربوونی ده‌ستور ئه‌وجا جێبه‌جێكردنی یاسا به‌داخه‌وه من لێره‌وه ده‌ڵێم ئێمه دادگامان نیه من دادگاى وو‌ڵاتى تریشم بینیوه دادگا دادگاه كهبڕیارێكى دا لێره تا بڕیارێك ده‌دا 10ساڵى پێده‌چێت تا دۆسیه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه ڕه‌نگه هه‌ردوولا مردبن ئه‌وه كه‌ى دادگایه دادگا ئه‌بێت ئامرازێكى واى له‌به‌رده‌ست بێت كێشه‌یه‌كى وا هاته پێشه‌وه ده‌بێت بڕیاربدات.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئێستا دادگاى فیدڕاڵى له‌به‌غدا وه‌ك دارێكی به‌رزكراو له‌سه‌ر سه‌رى ئێمه هه‌رجاره‌ى بڕیارێك ده‌دات.
مامۆستا جه‌عفه‌ر
بۆیه من له‌هه‌موو ڕووه‌كان ده‌ڵێم بوارى ته‌ندروستى بوارى په‌روه‌رده هه‌مووى پێویستى به‌گۆڕانكارى هه‌یه له‌ووڵاتان كه تۆ ده‌ڵێیت چاكسازی چاكسازی له‌هه‌موو بواره‌كان به‌رده‌وامیشه ئه‌وه‌نیه بڵێیت ئێمه مووچه‌ى فڵان چین له 400هه‌زار دینار كرده 300هه‌زار دینار ئه‌وه چاكسازی پێناگوترێت شتێكى تر‌ى پێده‌گوترێت نامه‌وێ بچمه ئه‌و ورده‌كاریه‌وه به‌ڵام كه تۆ ویستت چاكسازی بكه‌ی له‌وڵاتدا ئه‌بێت له‌خۆته‌وه ده‌ست پێبكه‌یت له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیره‌كان ئنجا دامه‌زراوه گه‌وره‌كان ئێستا خه‌ریكه كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌درێته كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت ویران ده‌بێت یاخود كه‌رتی په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده‌ى خوێندنگاى ئه‌هلی گرنگی پێده‌درێت گرنگی به‌حكومی نادرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستیان سفره مه‌كته‌بى ئه‌هلى كه خۆى زۆر بهموهیم ئه‌زانێ ئاستیان سفره و ناگاته حكومیه‌كه كه ئیهمال كراوه كه ئه‌وانه ده‌بینی ده‌بێت بزانیت گرفت هه‌یه من ووڵاتانى ئه‌وروپیم بینیوه كه ده‌چیته لاى دكتۆرێك ده‌ڵێن چووه بۆ ڕاهێنان و په‌روه‌رده تا شتى تازه فێرببێت چاكسازى ئه‌وه‌یه ئه‌بێت به‌رده‌وام بێت نه‌ك یه‌كێتى بڵێ من دژى ئه‌و چاكسازیهنیم پارتى بڵێ ئێمه ئه‌و چاكسازیهمان پێ خراپه ده‌بێ یه‌كده‌نگی هه‌بێت دووربێت له‌بابه‌تى حیزبیه‌وه شته حیزبیهكانت تێكهڵاوكرد من باسی سلێمانى بكه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌گۆڕن یه‌كێكی تر داده‌نێن له‌سه‌ر بیروڕاى سیاسی ئه‌وه چ په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌رده‌وه هه‌یه ئه‌وه تاوانێكه له‌هه‌ركوێ بكرێ هه‌ولێریان سلێمانى و دهۆك ئه‌وه تاوانه‌كه تۆ ته‌داخولى ئه‌م كارانه بكه‌یت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
حیزبایه‌تى ته‌وه‌رێكی بابهتهكهمانه ئایا حیزبایه‌تى گرفتی حكومڕانیه كه ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه‌ك بڵێ گۆڕانه یان ئیسلامی یا یه‌كێتى یان پارتى له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه له‌و قوتابخانه‌یه بگۆڕێت ئاسا ئه‌وه كێشه‌كه بریتیه له‌به حیزبیكردنی كۆمه‌ڵگه یاخود ئه‌وه یه‌كێكى تر له‌كێشه‌كان بێت له‌ئه‌زموونى حكومڕانى له‌و 32ساڵه.
مامۆستا جه‌عفه‌ر
ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره ده‌كات له‌ناو شاره‌كه‌ى گهڕهكچێتى ده‌كات و عه‌شیره‌تگه‌رى ده‌كات زۆرشت هه‌یه نامه‌وێ باسى بكه‌م خوێن له‌دڵم دێت كه‌باسی ئه‌و دیارده‌یه سه‌قه‌تانه ده‌كه‌م ئه‌سڵه‌ن وجودی نه‌بووه پێشتر هه‌ندێ دیارده سه‌یرده‌كه‌یت پێشتر كۆتایی پێهاتبوو سه‌یرده‌كه‌یت زیندووبۆته‌وه كوێخایه‌ك دێ په‌نجا كه‌سى بهدوایهوهتی
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
جگه له‌مه چیتر ده‌بینى وه‌ك كێشه له‌پێش حكومڕانى كوردستان؟.
مامۆستا جه‌عفه‌ر
بابۆت باس بكه‌م ده‌بوایه ئێمه له‌به‌غداوه ده‌ستكه‌وتی هه‌بوایه بۆ هه‌موو گه‌لى كورد تۆ بڕۆ كه‌ركوكم بۆ ڕزگاربكه ئازادی كه‌ركوك ئه‌وه بۆمن گه‌وره‌ترین بابه‌تی ستراتیجیه ئێمه خه‌ریكه ئهوشارهمان بۆ بیرده‌چێته‌وه له‌م ڕۆژانه بیستم وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ چه‌ند خۆشحاڵه كهلهبهغداوه بڕیار دراوه چه‌ند به‌نداوێك دروست بكرێ ئاسایشى ئاو له‌هه‌موو ئاسایشه‌كان گرنگتره تۆ له‌لادێیه‌ك بێ زۆر پێداویستى ئهتوانى بژیت به‌ڵام ئاوت نه‌بوو كۆتاییت پێدێت بۆیه ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه له‌لایه‌ك ئێرانت هه‌یه له‌لایه‌ك توركیات هه‌یه ئاوه‌كه‌ى گرتۆته‌وه لهجنوبیش ژیانى تیانه‌ماوه لادێی لاى خۆمان بینیوه 15ماڵى كورده 20ماڵى عه‌ره‌به هاتۆته ئه‌و لادێیه ئێ ته‌عریب چیه
مافى ئێمه لاى توركیایه لاى ئێرانه به‌ڵام هه‌ردووكیان بونه‌ته كه‌ڵه‌گا ئه‌ڵێن به‌نداوی خۆمان هه‌یه به‌ڵام یاسای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه ئه‌توانی به‌پێى ئه‌م یاسایانه داواى مافى خۆت بكه‌ى ئهتوانى تۆش فشارى خۆت بكه‌ى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه ده‌توانى فشاربكهین ئهتوانى له‌ڕووی ئابوریه‌وه تۆش فشارى خۆت بكه‌یت ده‌بوایه عێراق فشاربكات ئاخر مه‌عقول نیه فڕۆكه‌ى توركیا دێته پێنجوین ته‌قه له‌خه‌ڵك ده‌كات جوتیار ده‌كوژێت ئه‌وه كارێكه نابێت عێراق و هه‌رێم ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن هه‌ندێ شت هه‌یه كه‌من ده‌ڵێم ئێمه بابه‌ته ئهساسیهكانمان وازلێهێناوه هه‌موو فكر و بیرمان لاى ئه‌وه‌یه ئه‌ها په‌رداخێك ئاو ڕژا بابه‌تی سه‌ره‌كیمان وازلێهێناوه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
دكتۆره چنار ئه‌و گرفتانه‌ى مامۆستا باسى كرد باسی هه‌ندێكی كرد هه‌ندێكی تر‌ى تهدهخولاتى هه‌رێمی گریمانه‌یه ئه‌وه هه‌یه كه‌به‌غدا گرفت دروست بكات گرفت و كێشه زۆرن به‌ڕاستى ئه‌م كێشانه توانیویه‌تى گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم توانیویه‌تى ئه‌م گرفتانه تێپه‌ڕێنێت؟
د.چنار سه‌عد عبدالله
با باسی ناوخۆ بكه‌ین پێش ئه‌وه‌ى باسی ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كی بكه‌ین په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌وروبه‌ر بكه‌ین زیادكردنێك بۆ سهرقسهكانى مامۆستا ئه‌وه‌ى ڕوویداوه یه‌كێكه له‌فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان ئێمه تووشى شه‌ڕى ناوخۆ بووین له‌شه‌ست و هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان شه‌ڕى ناوخۆمان كردووه پارتى سیاسی له‌كوردستان ئه‌زموونی كارسیاسی له‌كوردستان فێرى ته‌جروبه‌ى ڕكابه‌رى نه‌بووه ئه‌وه‌نده‌ى فێرى ململانێی توندبووه عاده‌ته‌ن منافه‌سه دیوێكی زۆر ئیجابى و ئه‌رێنی ژیانه كه پێشكه‌وتن دروست ده‌كات تۆ پڕۆژه و بیرۆكه‌یه‌كت هه‌یه پارتێكی سیاسیت هه‌یه یاخود پلانێكت هه‌یه منیش دێم له‌گه‌ڵ تۆ ڕكابه‌رى ئه‌كه‌م ده‌مه‌وێ به‌رنامه و پڕۆژه‌ى من جیاواز و پێشكه‌وتووبێت به‌ڵام ئه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌وتینه ململانێی له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌داخه‌وه كاتێك ململانێكان به‌هێزده‌بن تونددهبن جه‌نگی لێ به‌رپاده‌بێت جه‌نگ هۆكارى تێكدانى ژێرخان و سه‌رخانى كۆمه‌ڵگایه بۆ نمونه ده‌رهاویشته‌كانى شه‌ڕى ناوخۆ ڕق و قینه و بێ متمانه‌یی و دووبه‌ره‌كی و ململانێ یه‌كترشكاندن و یه‌كتر وردكردن و كێبڕكێی ناشه‌ریفانه ئه‌وه هه‌میشه خۆپه‌رستى زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر پرسه زۆر نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌وه‌ى ئێستا ڕووده‌دات ململانێیه‌كی ڕقاوی كه له‌سه‌ر پرسه زۆر بچوكه‌كان له‌دواى ڕاپه‌ڕین پرسه نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ئاستى ههرهباڵابوون لاى خه‌ڵكى كوردستان سه‌ره‌ڕاى دوو گه‌مارۆی ئابورى له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له‌دواى ڕاپه‌ڕین ژیانى خه‌ڵكی ناخۆش بوو هه‌ڕه‌شه‌ى حكومه‌ت و بێ مووچه‌یی مامۆستا زۆرجار جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌و نمونه‌یه باسى ده‌كات كه‌چۆن له‌و داهاته كه‌مه‌ی لهگومرگهكان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی كه‌میش بێت ڕێگا نادات قوتابخانه‌كان بوه‌ستن هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان یادگارى ناخۆشى له‌گه‌ڵ گه‌مارۆ ئابوریه‌كان هه‌یه كه ده‌ست كه‌وتنی خۆراك و سوته‌مه‌نی سه‌خت بوو خواردن و خواردهمهنى نه‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌شبوایه نرخی زۆر گران بوو خه‌ڵكى به‌رگه‌ى سه‌رمای زستانى ئه‌وكاته‌ى گرت كه زۆر ته‌زێنه‌ر بوو به‌ڵام خواستیان بوو سه‌ربه‌رزانه بژین مه‌بده‌ئێكی هاوبه‌شى باڵا كۆى ده‌كردنه‌وه به‌ڵام شه‌ڕى ناوخۆ چى لێكردین به‌داخه‌وه بۆ هۆى ئه‌وه ئه‌م مه‌بده‌ئه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان پاشه‌كشه بكات له‌برى ئه‌وه ململانێی حیزبیمان تۆخ كرده‌وه ئه‌مه بۆ هۆى ئه‌وه‌ی ئێمه له‌مه‌بده‌ئی حیزبایه‌تى قوڵتربوینهوه ململانێی حیزبیمان ئه‌وه شۆڕبویه‌وه كه گه‌یشته كۆڵانه‌كان ئافره‌تان جلى زه‌رد و سه‌وزیان له‌به‌رده‌كرد بۆیه من ده‌ڵێم جه‌نگ وێرانكه‌ره!
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
سوودمان له‌جه‌نگ وه‌رگرتووه؟
د.چنار سه‌عد عبدالله
به‌ڵێ هه‌موومان ده‌ڵێین جه‌نگ خراپه جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و مام جلال چوونه په‌رله‌مان و داواى لێبوردنیان كرد جه‌نابى كاك مه‌سعود بارزانى به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى داوه كه ڕێگه نه‌دات ده‌ستى كورد به‌خوێنى كورد سووربێت ئێمه هه‌موومان بڕیارمان داوه جه‌نگ و شه‌ڕى ناوخۆ خراپه به‌ڵام شوێنه‌وارى شه‌ڕى ناوخۆ هێشتا ماوه ئه‌وه‌ى كه ده‌یبیینین و ڕووده‌دات هه‌موو ململانێ مسارهعهكه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ده‌بێته ساردیهكی زۆر لێكترازانى زۆر هه‌ندێ جار دیالۆگی سیاسیمان ڕاده‌وه‌ستێت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
مامۆستا جه‌عفه‌ر چۆن ده‌توانین چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه بكه‌ین پێش به‌رنامه قسه‌مان كرد گوتت من حه‌زده‌كه‌م باسی داهاتوو بكه‌م له‌ئه‌مڕۆ به‌ره‌و به‌یانى ده‌چین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌توانین بكه‌ین دكتۆره چنار باسى هه‌ندێ كێشه‌ى كرد له‌پێناو به‌هێزكردنى قه‌واره‌ى له‌ناوى ده‌ژین؟
مامۆستا جه‌عفه‌ر
هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارێتى ئیراده‌یه‌ك لایان دروست بێت كه متمانه لایان دروست ببێته‌وه متمانه زۆر زۆر خراپ تێكچووه ئه‌و متمانه‌ى كه ئیدی خه‌ڵك هه‌یبوو به‌حیزبه سیاسیه‌كان تۆ سه‌یرى ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بكه حیزبێك دێت دوو ڕۆژه نه مێژووى هه‌یه نه هیچ یه‌كێك كاندید ده‌كات 40هه‌زار ده‌نگ ده‌هێنێت كه تۆمتمانهت له‌ده‌ستدا وا ده‌كات هێزی تر بێنه پێشه‌وه له‌هه‌ڵبژاردن گۆڕانكارى زۆر گه‌وره ڕووده‌دات ئه‌وكاته ناتوانى ڕێگه لهگۆڕانكاریهكان بگری من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه سیاسیانه تا مانگی 11هه‌وڵنه‌ده‌ن متمانه به‌ده‌ست بهێننه‌وه بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕووده‌دات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر قورس ڕووده‌دات له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا بۆیه پێویسته فریارى خۆیان بكه‌ون.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
واده‌ى هه‌ڵبژاردن كه‌م ماوه تۆ بڵێی فریا بكه‌ون؟
مامۆستا جه‌عفه‌ر
ئه‌گه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه بدۆزنه‌وه فریا ده‌كه‌ون له‌هه‌موو دنیا وایه هه‌ركاتێك به‌رنامه‌ى سیاسی پارتێك له‌گه‌ڵت گونجا خه‌باتی تێدا ده‌كه‌یت به‌ڵام كاتێك خۆشتى چه‌وسانده‌وه بۆیى به‌رده‌وام ده‌بیت تۆ ئێستا شه‌هیدی داوه برینداربووی كه‌مئه‌ندام بووی به‌ڵام جاش و جاسوسێك حاڵى له‌تۆ باشتر‌و خۆشتره ئه‌ها ئه‌وجا ده‌ڵێین من هه‌ڵه‌بووم له‌ڕابردوو ده‌ڵێیت من هه‌ڵه‌بووم له‌ڕابردوو كوێرانه متمانه‌م كردووه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
كاتمان ته‌واو بوو به‌ڵام قسه‌كردنمان ماوه زۆر سوپاس بۆ مامۆستا جه‌عفه‌ر و دكتۆره چنار له ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بین هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه به‌ڵام ته‌وه‌رى جیاواز