گەشتی ژنێکی کورد بۆ مەککە بووەتە چیرۆکی میدیا جیهانییەکان

رابیعە عەلی ئیسماعیل
رابیعە عەلی ئیسماعیل

K24 - هەولێر

رابیعە عەلی ئیسماعیل، ئەو ژنە کوردەی دەیان ساڵە خەون بە ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەبینێت، ئێستا لە شوێنە پیرۆزەکاندا ئامادەیە و خەونەکەی بەدی هاتووە، کە جێبەجێکردنی فەریزەی حەجە کە یەکێکە لە پێنج ئەرکەکانی ئیسلامدا.

لە بەرزاییەکانی چیاکانی هەرێمی کوردستانەوە رابیعە خەونی گەورەترین فەریزەی لە هزریدا چاند، هەموو خۆشی و حەسرەتەکانی لەناو فڕۆکە و بیرکردنەوە لەو خەونەی کە ساڵانێک بوو بەهیوای بوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: "بەڵگەنامە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، رابیعە لەدایکبووی ساڵی 1920ی زایینیە"، ئەو ترسی خۆی نەشاردەوە لەو قەرەباڵغیەی کە لە رێورەسمی حەجدا هەیە، چونکە تەمەنی لە 100 ساڵ تێپەڕیوە، کە دواتر لەگەڵ کاروانی حاجیان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو سعوودیە بەڕێککەوتن.

رابیعە، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە حاجیان دەکرێت لە هەموو روویەکەوە بە نایاب وەسف دەکات، هەر لە گرنگیدان بەو پێشوازییە گەورەیەی کە لێیان دەکرێت، کاردەکەن بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانیان.

ئەو ژنە کوردە کە لە گوندێکی سەر بە قەزای چۆمان دەژی، ئاماژەی بەوەدا، بە تەنیا هاتووەتە حەج، ئەمەش دوای مردنی هاوسەرەکەی کە چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە، دەشڵێت: پێنج ساڵ لەمەوبەر من ئارەزووی هاتنی حەجم هەبوو، ئەویش بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناوم تۆمار نەکرا، ئەمساڵیش من لێرەم و دڵخۆشیم وەسف ناکرێت.

رابیعە، خواستی هەیە سەردانی هەموو شوێنە گرینگەکانی مەککەی پیرۆز بکات، ئەویش لەڕێگەی خزمەتگوزاری کۆمپانیای(ئیکرام زیوف) کە بۆ حاجیان بەردەستە پرۆگرامێکی تەواوە بۆ ناساندنی مەککە، کە حاجی رابیعە دەڵێت: بەخشندەییەکی بێ هاوتایە.

د.وەفا موهدەر، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کڕیاران، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند: جێبەجێکردنی داواکاریی حاجیان، دڵخۆشی سەرجەم کرێکارانی حەجە، ئاماژەبەوەش کرد، چەندین خزمەتکردنی حاجیان دەکات، هەروەها کە بنەمای ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی میوانانە و یارمەتیدانیان بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە بە شێوەیەکی  ئاسان.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشی خزمەتگوزاری کڕیارانی کۆمپانیای "ئیکرام زەیف" پێویستیەکانی حاجی رابیعەی دابین کردووە، کە پێکهاتووە لە هاوەڵێکی تایبەت و کورسیەکی گەڕۆک بەدرێژایی ئەرکە ئاینییەکان تاوەکو کۆتایی رێوڕەسمی حەجکردنەکە، ئاماژەی بەوەشدا، لە وەڵامی خواستی حاجی رابیعەدا، بەرنامەیەکی تایبەتی گەشتیاری و کولتووری داڕێژرا بۆ ناساندنی بە مەککە پیرۆز و خەڵکەکەی و شوێنە گرینگەکانی.

Fly Erbil Advertisment