"ههوڵێك ههیه بۆ كۆبوونهوهی نێوان پارتی و گۆڕان"
كاردۆ محهمهد: لهپێناو بهرژهوهندی میللهت گۆڕان ئامادهی گفتوگۆی راشكاوانهیه لهگهڵ پارتی
K24 - ههولێر:
راوێژكارێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت, كەشێك رێكخراوە بۆ ئەوەی پارتی و گۆڕان بەیەكەوە كۆببنەوە و چارەسەرێك بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە سیاسییە بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا لەو كەشەدا ھەنگاوی فەرمی نەنراوە.
ههروهها دەشڵێت: "لە پێناو بەرژەوەندی میللەتدا وەك بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەی گفتوگۆیەكی راشكاوین لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان".
پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان خەریكە مەودای دووری نێوانیان كەمببێتەوە، كە بەشێك لە خەڵك وەك كۆتاییھاتنی قەیرانە سیاسییەكان سەیری دەكەن، ئەمەش دوای ئەم ھەوڵەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دێت كە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەستیپێكردووە, گوتەبێژی پارتیش دەڵێت كاتێ كۆبووینەوە ھەردوولامان باشتر دەزانین كە چیمان دەوێ.
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان, فواد حوسێن, سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی راسپاردووە سەردانی لایەنەكان بكات بۆ چۆنیەتی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێم، ئەوەی چاوەڕوانكراویشە سەردانیكردنیەتی بۆلای نەوشیروان موستەفا، بزووتنەوەی گۆڕانیش وەك خۆی دەیڵێت لە پێناو میللەتدا ئامادەیە قسە لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ پارتی بكەن، سەبارەت بەوەش لەو رێككەوتنەدا چی دەبەخشێت، ئەم ھەڵسووڕاوە باڵایەی گۆڕان، دەڵێ دانوستان دەكەین، شتێك وەردەگرین شتێك دەبەخشین.
سەبارەت بەوەی كە جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان جگە لە یوسف مەحەمەد دەدرێتەوە بە كەسێكی دیكەی گۆڕان، پارتی لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژە بەوەدەكات ئەوان ھیچ كۆمێنتێكیان لەوبارەوە نییە.