بایدن گه‌یشته ڤیڵنیەس و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌دایه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی توركیا بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) تایبه‌ت به پاڵپشتییه‌كانی ئۆكرانیا و له ڤیڵنیەسی پایته‌ختی لیتوانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا له كۆبوونه‌وه‌دان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، هه‌ریه‌ك له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا گه‌یشتنه لیتوانیا و ئێستا له كۆبوونه‌وه‌دان.
بایدن به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی (ئیێه‌ر فۆڕس وه‌ن) له به‌ریتانیاوه گه‌یشته ڤیڵنیهسی پایته‌ختی لیتوانیا، كه له له‌نده‌ن پێشتر له‌گه‌ڵ شا چارلز و ریشی سووناك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین.
رۆژی دووشەممە 10/7/2023، له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا له ڤیلنیوس-ی پایته‌ختی لیتوانیا هەر یەک لە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سهرۆکكۆماری توركیا و یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ و ئوڵف كریستێرسن سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید، کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "ئەردۆغان پرۆتۆكۆڵه‌كانی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتەکەی ده‌كات و سوید پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی پێڤاژووی ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات".
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازیی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی توركیا، سوید و سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ كرد، كه به‌ڵێنی ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ بۆ په‌رله‌مانی توركیا، له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خۆده‌گرێت.