كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: ئاماده‌ین سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نووسراوێكیان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئاماده‌ن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 12ـی ته‌ممووزی 2023) جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوینێ سێشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2023 نووسراوێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌باره‌ت به توانای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، روونیشكرده‌وه، ئه‌م نووسراوه خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌نێوان سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن و فه‌رمانبه‌رانی هونه‌ری و تایبه‌تمه‌ند گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، ئاماده‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن، كه له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه به‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ته‌ممووزی 2023، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له نووسراوێكى فه‌رميدا، رۆژی دووشه‌ممه 10ـی ته‌ممووزی 2023 به واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و کۆپییەکی به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه.
لە نووسراوەکە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له 2023/12/18.