مۆندیالی بـێـماڵ و سواڵكه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دوای 20 ساڵ له شاری ساكره‌مێنتۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مریكا به یارمه‌تی رێكخراوێكی خێرخوازی مۆندیالی بێماڵه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.
نوێنه‌ری 40 وڵات به‌شدارییان له مۆندیالی بێماڵه‌كان كردووه و له نێوانیاندا بێماڵه ئۆكراینییه‌كان ده‌بینرێت كه به‌هۆی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینیا بێ‌ماڵ بوون و كۆچیان بۆ ئه‌مریكا كردووه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆنه‌یان رێكخستووه ئامانجیانه بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌میش بێت بێماڵه‌كان هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن، پێیانوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رده‌م دوكان و باڵه‌خانه‌كان به‌بێ ماڵ ده‌كه‌ون، ته‌نیا كێشه‌ی یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك وڵات نییه به‌ڵكوو كێشه‌ی هه‌موو جیهانه و پێویسته یارمه‌تیان بدرێت.
هه‌ر تیمێك له چوار یاریزان پێكدێت سێ یاریزان و گۆڵپارێزێكن یارییه‌كانیش له یاریگه‌ی بچووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش ده‌گاته قۆناخی داهاتوو و تیمه‌كانیش له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ پێكهاتووه و جیانه‌كراونه‌ته‌وه له یه‌كتری.
مه‌رجی یارییكردن له پاڵه‌وانییه‌تی بێماڵه‌كان ده‌بێت به‌لای كه‌مه‌وه له دوو ساڵی رابردوو كه‌سه‌كه ماڵی نه‌بێت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیانی به‌سه‌ر ببات.
هانده‌رێكی زۆریش هاتوون بۆ سه‌ركردنی مۆندیالی بێماڵه‌كان هاتنه نێو یاریگه‌ش به خۆڕاییه، رۆژی 15ـی ئه‌م مانگه مۆندیالی بێماڵه‌كان كۆتایی دێت.