ته‌ندروستی ناتانیاهۆ تێكده‌چێت و ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه
K24 – هەولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه.
ته‌له‌ڤزیۆنی (كان)ـی ئیسرائیلی له‌مباره‌یه‌وه هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كات بۆ نه‌خۆشخانه.
ته‌له‌ڤزیۆنی (كان) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌ندروستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تێكچوو، به‌هۆیه‌وه گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی (شیبا ته‌هشومیر).
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ته‌ندروستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باشه و كۆمه‌ڵێك پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ناتانیاهۆ ته‌ندروستی تێكچوو و گوازرایه‌وه نخۆشخانه و خرایه ژێر چاودێرییه‌وه.
ناتانیاهۆ له (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1949)، له ته‌لئه‌بیب، له‌دایكبووه. بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وانه‌ی له باوكییه‌وه "بن تسیۆن" وه‌رگرتبوو، كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی "ئیسرائیلی گه‌وره"ی ده‌دا.
له 1976 تاكه براكه‌ی سه‌ربازی سوپا بوو، له كرده‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر دوو رێكخراوی فه‌له‌ستینی و ئه‌ڵمانی له ئۆگه‌ندا كوژرا، كه ژماره‌یه‌ك ئیسرائیلیان له فڕۆكه‌یه‌كدا به بارمته گرتبوو.
ناتانیاهۆ وتویه‌تی: براكه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی درووستكردووه.
ناتانیاهۆ به‌شێكی ژیانی له ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بردووه، په‌یمانگه‌ی ماساچۆسی ته‌كنۆلۆژی ته‌واوكردووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی ئینگلیزی زانێكی كارامه بوو، له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، له میدیای ئه‌مه‌ریكا زۆر ده‌رده‌كه‌وت و به‌رگری له ئیسرائیل ده‌كرد.
ئه‌و ده‌ركه‌وتنه یارمه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركه‌وێت.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌ك دیپلۆماتكارێك له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له واشنتن كاریكردووه.
به‌رده‌وام گومانی له رێككه‌وتنی ئۆسلۆی تایبه‌ت به ئاشتی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل هه‌بووه.
له 1993 سه‌رۆكایه‌تی لیكۆدی گرته ده‌ست. له 1996 به هۆی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی توانی ببێته سه‌رۆكوه‌زیران، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 46 ساڵ بوو.
له 1999 ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دواتر به‌ده‌ستیهێنایه‌وه.
ناتانیاهۆ به‌رده‌وام بڕوای وابووه، ئیسرائیل "ده‌وڵه‌تێكی یه‌هوودییه" و پێویسته سنووری له باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه بگاته ئوردن، بۆیه غوری ئوردنی لكاند به كه‌ناری خۆرئاواوه.
پێشتریش له به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی هۆڵۆكۆست، گوتبووی: گه‌لی جوو ده‌بێت به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بن، كه له ئارادان بۆ وێرانكردنی ئیسرائیل.
ناتانیاهۆ جگه‌ره كێشه ز، له ساره‌ی هاوسه‌ری دوو منداڵ و كچێكیشی له هاوسه‌ری پێشووی هه‌یه.
ناتانیاهۆ به میراتگری راستڕه‌وی ئیسرائیلی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌شداری هیچ دانووستانێكی جه‌وهه‌ری بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان نه‌كردووه.
هه‌میشه كاری بۆ فراوانخوازی و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی نیشته‌جێبوونی جووه‌كان كردووه.
به‌شدار بووه له له‌گۆڕنانی ئه‌و پرۆسه ئاشتییه‌ی له 1990ه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ستیپێكرابوو.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا ژماره‌ی كۆمه‌ڵگه درووستكراوه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوا، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 زیادیكردووه.
ژماره‌ی جووه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگانه، گه‌یشتووه‌ته 475 هه‌زار كه‌س له ناو 2.8 ملیۆن فه‌له‌ستینیدا.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل روویداوه. به تایبه‌تی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ناتانیاهۆ به‌رده‌وام ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی حزبوڵڵای لوبنان كردووه، ئێرانیشی به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه داده‌نا.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا، ناتانیاهۆ پێداگیری ده‌كرد، كه نابێت ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی.