ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رووسیا: ئۆكرانیا هه‌وڵی تیرۆركردنی به‌رپرسی تۆڕی میدیایی (ئاڕ تی) داوه
K24 - هەولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵی تیرۆركردنی مارگریتا سیمۆنیانی (رۆژنامه‌نووسی نزیك له كرملین و به‌رپرسی تۆڕی میدیایی ئاڕ تی رووسی) و كسینا سوبچاكی رهخنهگریان پووچه‌ڵكرده‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌زگای ئاسایشی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گرووپێكی نازییهكانیان له نزیك ناوچه‌ی ریازانی رووسیا ده‌ستگیركردووه، كه پیلانی تیرۆركردنی مارگریتا سیمۆنیانی (رۆژنامه‌نووسی نزیك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كرملین و به‌رپرسی تۆڕی میدیایی ئاڕ تی رووسی) و كسینا سوبچاكی رهخنهگریان ئاماده‌كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، لایه‌نی ئۆكرانی پاڵپشتی دارایی ئه‌و گرووپه‌یان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس باس له‌وه ده‌كات، كه نه‌یانتوانیووه ئه‌و هه‌واڵه له سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌ن پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
مارگرێتا سیمۆنییان به‌رپرسی تۆڕی میدیایی (ئار تی) رووسیه، یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته و كاریگه‌ری بۆسه‌ر رووماڵی جه‌نگی ئۆكرانیا هه‌بووه.
كسینیا سوبچاكیش، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سۆیال میدیا، كه جێی باوه‌ڕی خه‌ڵكی رووسیایه و له یوتوبه‌وه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه.