ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات

K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به سه‌ردانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ عێراق ده‌كات، هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و باڵیۆزی توركیا له عێراق باس له ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانییه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له ره‌زا گونه‌ی، باڵیۆزی توركیا له عێراق كردووه و ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاووتوێ كردووه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له سوودانی و گۆنای باسیان له سه‌ردانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ به‌غدا كردووه، كه بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو بگاته عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوودانی سه‌باره‌ت به هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، دۆسیه‌ی ئاو و بابه‌تی ههناركردنهوهی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركییه‌وه، گفتوگۆ ده‌كات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، سوودانی و گونه‌ی له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی "به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی كاری ئابووری هاوبه‌شی نێوان هه‌ر دوو وڵات له به‌سڕه" و به‌شداری توركیا له پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پیدانی عێراق.
رۆژی سێشەممە (21ـی ئاداری 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێ‌کرا و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد.
پرسی ئاو، تیرۆر و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرنگترین ئەو خاڵانەبوو، کە سەرۆک کۆماری تورکیا لە قسەکانیدا ئاماژەی پێدا و رایگەیاند، داوامان لە عێراق کردووە، پەکەکە وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت و لەناو خاکەکەیدا دووریان بخاتەوە.
هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا ئامادەیە لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ عێراقدا بکات و جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەردۆغان رایگەیاند، ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق گەیشتە 24 ملیار دۆلار و دەیانەوێت ئەو رێژەیە زیاتر بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سوودانی گفتوگۆیان لەبارەی هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانیان کردووە.
لەبارەی پرسی ئاو، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرایکرد، رێکاری بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ عێراق لە رووباری دیجلەوە بۆ ماوەی مانگێک دەستپێکردووە، ئەمەشی وەک هاوکارییەک بۆ دۆخی ناوچەکانی عێراق نیشاندا کە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین و وشکەساڵی زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
لەلایەن خۆیەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی ئەردۆغانی کرد بۆ بڕیاری بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ ماوەی مانگێک و رایگەیاند، چارەسەکردنی پرسی ئاو لەنێوان هەردوولا پێویستی بە لێکتێگەیشتنی زیاترە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە حکومەت و خەڵکی تورکیا کرد بۆ کارەساتی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات و ئاماژەی بە هاوکارییەکانی عێراقیش کرد بۆ لێقەوماوان و رزگارکردنی قوربانییانی بوومەلەرزەکە.
لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا دووپاتکردەوە ئاشکرایکرد، باڵیۆز و کونسوڵەکانی عێراقییان لە تورکیا راسپاردووە بۆ پێدانی ڤیزا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی تورکیا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی ئەو بوارە لەنێوان هەردوو وڵات.