وێنە جوانەكانی كەنەدا كە تا ئێستا نەتبینیوە

بەدەگمەنترین وێنەكانی جیھانن

پردی جاسپێری شووشەیی، 280 مەتر بەرزە و 35 مەتر درێژە

دوورگەی فۆگۆ، كه‌ شوێنی دڵخوازی ماسیگرانە، بەلەمەكانی ئیرلەندین و بۆ سەرەتای سەدەی 18 دەگەرێنەوە.

دەریاچەی لویس، 90 مەتر قووڵە و دوو كیلۆ مەتر درێژە، لە ھاوینان شوێنی گەشتی بەلەم و زستانانیش شوێنی خلیسكانە.

دوورگەی بیگی، دوورە دیمەنێكی جوانی سرووشتی دەریا ھەیە، كە منارەكەی لە ساڵی 1915 دروستكراوە

پردی كابرینۆ سبینشن، 137 مەتر درێژە و 70 مەتر بەرزە و لە ساڵی 1889 لەسەر رووباری كابیلانۆ دروستكراوە.

دیمەنێكی جوانی شاری تۆرۆنتۆ، كە بورجی ئۆنتاریۆ بە بەرزایی 553 مەتر و بۆرسەكانی شار لەو شوێنەن.

نیمچە دوورگەی ئاڤالۆن، شاخی بەفرین لەناو دەریا، كە تەمەنی بۆ 10 ھەزار ساڵ دەگەرێتەوە.

دەریاچەكانی ساسكاچیوان، لە زیاتر لە 100 ھەزار دەریاچە پیكھاتووە و شوێنێكی لەبارە بۆ ماسیگرتن و كەمپ و گەشتی بەلەم، دیمەنێكی جوان لە كاتی رۆژئاوابوون ھەیە.

دیمەنێكی جوانی ھەرێمی یۆكۆن، باشترین شوێنە بۆ سەیركردنی شەفەقی جەمسەر.

باخچەی بەردینی تۆمبسۆن

دوورگەی پرێنس ئیدوارد، بە كەنارە جوانەكانی و خواردنی دەریایی و دیمەنە جوانەكانی ناسراوە و ناوبانگێكی جیھانی ھەیە و لە روایەتی لوسی مود مۆنتگمری ساڵی 1908 لە ژێر ناوی Anne of Green Gables رەنگی داوەتەوە.

چرچل مانیتۆبا، بە پایتەختی جیھانی وورچی جەمسەری ناسراوە و لە وەرزی پاییز روو دەكەنە ئەم شوێنە.