كچان به ڕه‌زامه‌ندی خێزانه‌كانیان سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا ده‌كه‌ن
پیاوه‌كه به كه‌متیار ناسراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كچانه‌ی له باشوری وڵاتی "مالی" ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی باڵغ بوون، له سه‌ریان پێویسته له‌گه‌ڵ پیاوێكدا سێكس بكه‌ن، كه به كه‌متیار ناسراوه، و ئه‌م كاره‌ش وه‌ك "پاك بوونه‌وه له سێكس ناو ده‌به‌ن.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه،كه له باشوری "مالی" پیشه و كاریكی نوێ و سه‌یر په‌یدا بووه، و به‌و پیاوه ده‌گوترێت، كرێكاری سێكس.
ئه‌م كاره له‌لای پیر و گه‌وره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وڵاتی "مالی" كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاوه، به ده‌ستدرێژی ناژمێریت به‌ڵكو وه‌ك جۆرێك له پاك بوونه‌وه‌ی ئه‌ژمار ده‌كه‌ن.

ئه‌و پیاوه ناوی "ئه‌نیفا" یه و ته‌مه‌نی "40" ساڵه، له گونده‌كه‌ی خۆی وه‌ك كه‌سێكی گونجاو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی "مالی" وه‌ك "پاككه‌ره‌وه‌ی سێكس" هه‌ڵبژێردراوه.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كاره وایه، ده‌بێت ئه‌و ژنانه‌ی كه مێرده‌كانیان مردووه، به‌ر له‌وه‌ی لاشه‌ی مێرده‌كه‌یان بسوتێنرێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌و كابرایهدا ببه‌ستن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كچه‌كانیش پێویسته، له سێیه‌م ڕۆژی سوڕی مانگانه‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "ئه‌نیفا" ببه‌ستن وه‌ك ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی تێپه‌ڕاندنی قۆناغی منداڵی و گه‌یشتن به قۆناغی باڵغ بوون.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه پێیانوایه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كچ و ژنێك ڕه‌تیبكاته‌وه كه سێكس له‌گه‌ل ئه‌و كابرایهدا بكات، ئه‌وا ده‌رد و به‌ڵا دووچاری خێزانه‌كانیان و خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان ده‌بێت به گشتی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كابرایه تا ئێستا له‌گه‌ڵ "104" ژن و كچ"دا په‌یوه‌ندی به‌ستووه، كه زۆربه‌ی كچه‌كان ته‌منیان له نێوان "12" بۆ "13" ساڵیدا بوون.
جگه له‌وه خه‌ڵكی له‌بری ئه‌و كاره پاره‌ش به‌و كابرایه ده‌ده، و به‌پێی زانیارییه‌كان دووچاری نه‌خۆشی "ئایدز" یش بووه.