لە سلێمانی پێشنیازی نوێ بۆ کاری پاسەکان دەخرێتەڕوو

K24 - سلێمانی
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندن لە سلێمانی، پڕۆژەیەکی نوێی بۆ پاسەکانی ناو شار پێشنیازکردووە، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان زۆر چاوەڕوان نەبن، ئەوەش وادەکات پاسەکان بە کات بۆ شوینەکان جووڵە بکەن و سەرنشینان زۆر چاوەڕوان نەبن، بەڵام شوفێری پاسەکان لە پڕۆژەکە ناڕازین.
بەختیار نەجمەدین، شۆفێری پاسە لە سلێمانی ئەو دەڵێت: "ئێمەش هەوڵدەدەین بەپێی کات زووتر جووڵە بکەین، راستە لە کاتی ئێواران زیاتر پاسەکان پڕ سەرنشین دەبن، بەڵام لەکاتەکانی ئێمەش زۆر ناوەستین تا پڕ دەبێت، بەڵکو جووڵە دەکەین، بەڵام ئەگەر چرکە و خولەک بۆ ئێمە دانێن ئیشەکە ناکرێت و پاسی هەموو هێڵەکان تێکەڵ دەبن".
پڕۆژەکە وادەکات پاسەکان ماوەیەکی کەم چاوەڕوان بن، ئەگەر بەبێ سەرنشینیش لە کاتی خۆیان تێپەڕی دەبێ جووڵە بکەن و کۆتایی رۆژ داهاتی ئەو رۆژە بەسەریان دابەش دەکرێ.
سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی باس لە پڕۆژەکە دەکات و بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەگەر بەپێی ئەو کارتە کە پێیان دەدرێت، ئێواران داهاتی هێڵ بەسەر ئەو شوفێرانەی دابەش دەکرێت کە لەو رۆژەدا ئیشیان کردووە".
پاسەکانی سلێمانی لە دوو ھێڵ پێکھاتووە، ھێڵەکانی دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و ھێڵەکانی نا وئەو شەقامە، شۆفێرانە ئەوھێڵانەی دەرەوە کاریان باشترە، ئەوانەی ناو شار کاریان کەمترە و دەبێت زیاتر بۆهەڵگرتی سەرنشین بووەستن.