ئۆکرانیا: چەند ناوچەیەکمان کۆنترۆڵ کردەوە
K24 - هەولێر
ئۆکرانیا پێشڕەوی هێزەکانی دژی سوپای رووسیا لە باشووری وڵاتەکە پشتڕاستدەکاتەوە.
ئەلیکساندەر تارنافسی، فەرماندەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باشوور پەیامێکی لەبارەی پێشڕەوی هێزەکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆمەڵێک ناوچە و گوندیان لە سنوورەکانی باشوور و بەتایبەتی زاپۆریژیا کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی رووسیا لە سنوورەکانی باشوور تا ئەوکاتەی سەرجەم خاکەکەیانیان لێ پاکدەکەنەوە.
ئەلیکساندەر تارنافسی پشتڕاستی کردەوە، رووسیا لە رێگەی 36 مووشەکەوە بارەگاکانی هێزەکانی ئۆکرانیای لە باشوور و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بۆردومانکردووە، بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداو و ژمارەیەک کەسی دیکەی سڤیل برینداربوون.