په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی 15/8/2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات.
به‌پێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات و گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه گرنگترینیان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كانی ژماره 50ی ساڵی 2017 به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی یاسایی، ته‌ندروستی و ژینگه و ئاسایش و به‌رگری ده‌كرێت كه له 25 بڕگە پێكهاتووه.
لە 15/7/2023، پەرلەمانی عێراق وەرزی نوێی یاسادانانی دەستپێکرد.