كیپا هۆكاری هاتنی بۆ ریال مهدرید ئاشكرا دهكات

ریاڵ مەدرید بە فەرمی کیپای وەکو گۆڵپارێزی نوێی یانەکەی ناساند کە شوێنی تیبۆ کۆرتوا دەگرێتەوە، ئهم گۆڵپارێزه له یهكهمین لێدوانیدا رایگهیاند بهخێرایی ئۆفهری یانهكهی پادشای چامپیۆنزلیگم قبوڵ كرد.
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه 18 ئابی 2023، بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز ریاڵ مەدرید لە بارەگای یانەکەی کیپای وەکو گۆڵپارێزی یانەکەی ناساند کە ئەم گۆڵپارێزە بە خواستن بۆ وەرزێک رووی لە یانەی شاهانەکان کرد و شوێنی تیبۆ کۆرتوا دەگرێتەوە.
کیپا دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکییەکان بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆ کرد و لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەست بە وەرزی نوێ دەکات و درێسی ژماره 25 دهپۆشێت.
كیپا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند خێزانهكهی زۆر دڵخۆشه پهیوهندییان به ریال مهدرید كردووه، دهشڵێت: من ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم، بۆ من و خێزانەکەم و هاوڕێیهکان و خۆشەویستانم رۆژێکی زۆر تایبەتە، شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە یاریی بۆ ریاڵ مەدرید دەکەم.
ئێستا یەکێک لە خۆشترین ساتەکانمە لە کاروانی یاریکردنم، ئامادەم رووبەڕووی هەر جۆرە رکابەرییەک ببمەوە، بە هەموو توانام کار دەکەم بۆ سەرخستنی تیپەکە، نامەوێت ئەم دەرفەتە بە ئاسانی لە دەست بدەم. لە تۆپی پێ ناتوانرێت پێشبینی رووداوەکان بکرێت، من ئامادەم بەهەموو توانام پارێزگاری لە گۆڵی ریاڵ مەدرید بکەم.
كیپا گوتیشی: بەڕاستی هەڵبژاردنی ریاڵ مەدرید بڕیارێکی قوڕس نەبوو، زۆر بە خێرایی گواستنەوەم بۆ ئێرە روویدا، من دڵنیام ئەمڕۆ زۆر بەهێزتر لەوکاتەی دەستم بە یاریی تۆپی پێ کرد، من بە زۆر دۆخی جیاواز تێپەڕبوومە، بەڵام هەمیشە هەوڵمداوە بە باشترین شێوە یاریی بکەم، ریاڵ مەدرید پاشای چامپیۆنزلیگە هەموومان لەگەڵ ئەم دەستەواژەیە هاوڕاین، بێگومان حەز دەکەم بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بمێنمەوە، بەڵام نازانم لە داهاتوو چی روودەدات، متمانەی تەواوم بەخۆم هەیە و هیوادارم نازناوەکان لێرە ببەمەوە.
