له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافی كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و دوو له كارمه‌نده‌كانی سزادران
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و دووكه‌سه‌ی سزادا، كه مافی كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوویان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی شاری هه‌ولێر پێشێلكردبوو.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال‌میدیا کە وادەردەکەوێت لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، دوو پەرستاری کچ وێنەی منداڵێکی تازه له‌دایكبوو دەگرن و یەکێک لە پەرستارەکان، بەشێوەیەکی توند مامەڵەی لەگەڵ دەکات و ئازاری دەدات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 20ـی ئابی 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری رێككاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی (اربیل ئینتەرناشناڵ)ی تایبه‌تی، لەڕێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراو كرا بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە، سه‌ره‌نجام بڕیار درا:
1- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەڕەڕای نەبوونی رێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.
2- سڕكردن و راگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.
3- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان (خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو> بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا رێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و ڕێنماییەكانی تەندروستی.
4- داخستن و راگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەجێكردنی بڕیارەکانی خاڵی سێیەم.
5- سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی ڕێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.
6- سزای ئاگاداركردنەوە (انذار) ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی ڤێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.
7- هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچیکردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە، کاردانەوەی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە بکات و جەخت لە پاراستنی مافی نەخۆش و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتانە بکاتەوە.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، پلكی كۆرپه تازه له‌دایكبووه‌كه كه له‌هه‌مان كاتدا كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی و داواكاری دایك و باوكی منداڵه‌كه گیراوه و ئامانج لێی یاریكردن بووه و هیچ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی منداڵه‌كه نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وان وه‌ك ستافی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ربیل ئینته‌رناشناڵ، بۆیان نییه له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری مۆبایل به‌كاربهێنن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای باوكی منداڵه‌كه گرته‌كه‌یان تۆماركردووه و بۆ ئه‌و مه‌سته‌ش مۆڵه‌تی له ته‌واوی ستافی نه‌خۆشخانه وه‌رگرتووه.