ئۆکرانیا ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی رووسیای بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رووسیای لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکردەوە و دەڵێت: ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی رووسیا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز، کە تەنها 520 سەرباز دوێنێ سێشەممە کوژراون.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا 4635 تانک و 8868 ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش و 6096 سیستەمی تۆپخانە و 779 سیستەمی مووشەک و 526 سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیامان لەناو بردووە، هەروەها 315 فڕۆکە و 316 هەلیکۆپتەر لەناوبراون.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێل و تانکی سوتەمەنی و 20 کەشتی جەنگی و یەک ژێردەریایی و 4821 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراون، لەگەڵ 906 یەکەی کەرەستەی تایبەت و 1479 مووشەکی کروزیش لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لەناو بران.
لەمانگی شوباتی ساڵی 2022ەوە، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەدەیان هەزار سەرباز لەهەردوولا کوژراون و زیانێکی زۆریش بە ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا کەوتووە.