ڤیان سه‌بری: به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، عێراق شه‌ش ملیار دۆلاری زیانكردووه

K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، عێراق شه‌ش ملیار دۆلاری زیانكردووه".
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌میانه‌ی سه‌ردانمان بۆ لای حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، تاووتوێی چه‌ند بابه‌تێكمان كرد، له‌وانه بابه‌تی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له بودجه‌ی گشتی عێراق، بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جێی كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له 25ـی ئاداری رابردووه‌وه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده نه‌كراوه، به‌هۆیه‌وه عێراق شه‌ش ملیار دۆلاری زیانكردووه".
ڤیان سه‌بری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان، پێویسته به‌غدا و ئه‌نقه‌ره رێكبكه‌ون.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی پێكهاته‌ی جوگرافی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رهێنانی نه‌وت به به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق زۆر قورسه.
ده‌شڵێت: "وه‌زیری نه‌وت بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك بۆ خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان پێكبهێندرێت".
ڤیان سه‌بری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كێشه‌یه‌كی سیاسییه".
باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێوه‌ی تاقیكاری، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كرا و ده‌ركه‌وت كێشه‌ی ته‌كنیكی نییه، بۆیه پێویسته به‌غدا و ئه‌نقه‌ره بڕیار بده‌ن ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پێدانی قه‌رز به‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، ڤیان سه‌بری ده‌ڵێت: "كاتێك حكومه‌ت بڕیار ده‌رده‌كات، پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، سه‌یره له دوای بڕیاری حكومه‌ت، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان رێگای دادگای ئیتیحادی ده‌گرنه‌به‌ر".
دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی، گفتوگۆكان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و توركیا له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.