نووسەرێکی کورد تێزێ دکتۆراکەی لەسەر کوردستان24 دەنووسێت

کوردستان24 لە تێزی دکتۆرای توێژەر و نووسەرێکی کورد
کوردستان24 لە تێزی دکتۆرای توێژەر و نووسەرێکی کورد

K24 – هەولێر:

توێژەر و نووسەرێکی کورد بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەی میدیا لە بواری ئابووری میدیا بەدەستهێنا، توێژینەوە زانستییەکەی لەسەر ژمارەیەک کەناڵی هەواڵی کوردییە، دیارترینیان کەناڵی کوردستان 24ـە.

عەدالەت عەبدوڵڵا، توێژەر و نووسەری کورد، گفتوگۆی تێزی دکتۆراکەی بەڕێوەچوو بە ناونیشانی (کاریگەریی بەبازاڕکردنی بازرگانی لە رێگەی فەیسبووکەوە لەسەر ئابووری کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق).

گفتوگۆی تێزی دکتۆراکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆییەکان لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، هەروەها ناوەڕۆکی توێژینەوە زانستییەکەی کۆمەڵێک کەناڵی ئاسمانی هەواڵی کوردی لەخۆگرتبوو کە دیارترینیان کەناڵی ئاسمانی کوردستان24 بوو.

لیژنەی زانستی پێکهاتبوو لە، باڤی جەمیل، سەرۆکی لیژنە، هەروەها ئەندامان و سەرپەرشتیارانیش پێکهاتبوون لە،  کاروان محەممەد حەسەن، عبدولخالق ئیبراهیم، ئاراز رەمەزان، کارزان محەممەد و نەزاکەت حوسێن.

د