بەغدا؛ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی سەدرییەکان بۆ پشتگیری‌کردن لە فەڵەستین بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی و نوێژی یه‌كگرتوو بۆ پشتگیری‌کردن لە فەڵەستین بەڕێوەدەچێت.
هاوكات، لیژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری نوێژی ملیۆنی یه‌كگرتوو داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، هاوكاری ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان و میدیاكان بكه‌ن و دروشمی یه‌كگرتوو بۆ سه‌ركه‌وتنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌رز بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها داواكراوه به پۆشینی بەرگی كفن ئاماده‌ییان هه‌بێت و ته‌نیا ئاڵای عێراق و فه‌ڵه‌ستین به‌رز بكرێته‌وه.
جێی ئاماژەیە، بەشێک لە خۆپیشاندەرە سەدرییەکان لە درەنگانی شەوی رابردووەوە ئامادەکاری دەکەن و بە گووتنەوەی درووشم و پشتگیری خۆیان بۆ فەڵەستین دەردەبڕن.
ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پشتگیری‌کردن لە فەڵەستین، لەکاتێکدایە کە ماوەی حەوت رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامی هەیە.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 7ـی ئێوارەی دوێنێ) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 417 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.