بهشداریكردنی بانكێكی دیكه له پڕۆژهی ههژماری من راگهیهندرا
K24 – هەولێر:
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، بانكێكی دیکە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. ئاماژه بهوهش دهكات، پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروستبوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکاندا.
ئهمڕۆ (دووشهممه 16ـی تشرینی یهكهمی 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنێت، کە بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات.
ئاماژهی بهوهشكردووه، کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
بەهۆی دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـهوه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
دهقی راگهیهندراوهكه:
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک کە ئەوانیش بانکی Ashur، BBAC، Cihan وRT ئەم کارە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی پرۆژەکان و دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان.
پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروست بوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان و بەگوێرەی پێداویستی هاووڵاتیان، ڕێگە بە سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات بانکی دڵخوازیان هەڵبژێرن، هەروەها زانیاری ڕوون لەسەر کرێی بانکی و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دەدات.
هەموو زانیارییەکان بۆ سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لەم ماڵپەڕەدا بەردەستن :
www.myaccount.gov.krd
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی زیاتر بخرێتە ناو پرۆگرامەکەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
16 تشرینی یەکەم 2023