گرووپی میوزیکی جاز هەولێریان هێنایە جۆش و خرۆش

K24 - هەولێر:

گرووپی میوزیکی جاز، پێکهاتووە لە چەند ژەنیارێکی کورد و فەرەنسی و ئەڵمانی، بە هۆنینەوەی بەرهەمە کوردی و بیانییەکان بە کۆنسێرتێکی تایبەت هەولێرییان هێنایە جۆش و خرۆش.

کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی پڕۆگرامە هونەرییەکانی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، ئەم ئێوارەیەش لە هۆڵی رۆشنبیری پایتەخت دەستەیەک لە هونەرمەندان بە ئامێرە میوزیکیەکانیان شاریان نوقمی دەریای هونەر کرد.

فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند: گرووپی جاز، جیاواز لە تیپە هونەرییەکانی دیکە ئەمڕۆ چریکەی ئاواز و هونەری رەسەنی ئەڵمانی و فەرەنسی بە گوێی ئامادەبوواندا چپاند.

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری، گوتیشی: ئەوەی بوو بە جێی سەرنجی منیش وەک هونەرمەند و ژەنیارێک، ئەو تێکەڵکێشە هونەرییە بوو لە نێو هونەری میوزیکی کوردی و بیانیدا، کە بەجۆرێک بەرهەمەکانیان نیشانی ئێمەدا، وایلێکردین هەست بە جیاوازییەک لە فۆرمی میوزیک و ستایلی نوێ و گۆڕانکارییەکانی نێو مۆسیقا بکەین، بەتایبەت لە گوتنەوەی گۆرانی و میوزیکە کوردییەکاندا، هەموومانیان سەرسام کرد"

سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، بۆیە وەک وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئامادەیی خۆیان نیشاندا، کە چەند پڕۆژەیەکی نوێی هاوبەش لەگەڵ گرووپی جاز ئەنجام بدەن و کاری جوانتر پێشکەش بکەن.

س
و
س
Fly Erbil Advertisment