سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی و دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کۆبوونەوە
سەرۆک بارزانی و دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە  دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانگارییە سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد.

رۆژی سێشەممە (24ـی تشرینی یەکەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانگارییە سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر کۆسپ و تەحەدییاتی بەردەم داهاتووی گەلی کورد لە سووریا.

0