زێلێنسکی: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلی لە ئۆکرانیا چالاک کراوە

سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاشکرای کرد، نزیکەی مانگێکە سیستەمی پاتریۆت لە وڵاتەکەی کارا کراوە، هاوکات هەڕەشەی بڕینی کارەبای مۆسکۆش دەکات.

شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (پاتریۆتی ئەمەریکی)  نزیکەی مانگێکە لە ئۆکرانیا لە ئیسرائیل وەرگرتووە و  چالاک کراون، هاوکات دوو سیستەمی دیکەش لە ڕێگان بەرەو ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئۆکرانیا دەشڵێت، لیستێکی کەلوپەل و پێداویستی سەربازی بە بەهایی 90 ملیار دۆلار ڕادەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، کە تێیدا داوای مووشەکەی تۆمهاوکمان کردووە.

هاوکات زێلێنسکی، هۆشداریش دەدات، ئەگەر مۆسکۆ هەڕەشەی بڕینی کارەبا لەسەر کیێڤ دەکات، ئەوا ئێمەش هەڕەشەی بڕینی کارەبای مۆسکۆ دەکەین.

سەرۆکی ئۆکرانیا هێرشە درۆنییەکانی ڕووسیا بۆ سەر پۆڵەندا بە بیر دەهێنێتەوە و گوتی: لەو هێرشە 92 درۆن ئاراستەی پۆلەندا کرابوون، کە تەنیا 19 درۆن لەلایەن ئەو وڵاتەوە خسترانەخوارەوە، هەموو ئەوانی دیکە لەلایەن ئێمەوە بەرپەرچییان درابووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هاوپەیمانی ناتۆ ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی لە ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا کڕیبوو، سەرۆکی ئەمەریکاش لەوبارەوە ڕایگەیاندبوو، ناتۆ لە کڕینی ئەو کەلوپەلانە بەردەوام دەبێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment