كه‌لوپه‌لی خوێندن به‌سه‌ر باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كانی سۆران دابه‌ش ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ڤیژن، كۆمپانیای "ڤیژن ئێجوكهیشن" به هاوكاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، پێداویستی سه‌ره‌كی بۆ ته‌واوی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی شارۆچكه و شاره‌دێ و گونده‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابین كرد، كه 512 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی سنووری شه‌ش شارۆچكه‌كه‌ی ئیداره‌ی سۆران به شاره‌دێ و گوندهكانیشهوه ده‌گرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه میوان دۆڵه‌مه‌ری، نوێنه‌ری كۆمپانیای ڤیژن ئێجوكهیشن تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی زیاتر لە 512 قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
میوان دۆڵه‌مه‌ڕی روونیشیكرده‌وه، پێداویستییەکان جۆراوجۆرن و پێداویستی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنن، كه ساڵانه بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك پێویستن و بریتین له تەختەی نووسین، زۆپای نەوت، دۆڵابی ئاسن، لاپ‌تۆپ، داتاشۆ و چەندین پێداویستی دیکەی وەرزشی، کە هەموویان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران رێکخراوە.
هه‌روه‌ها هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌وباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، بواری پەروەردە لە سنووری ئیدارەی سۆران کەموکوڕی زۆرە و ناوچەیەکی فراوانە و شوێنی دوورە دەستیان هەیە، بۆیه بە هەبوونی ئەم پڕۆژەیە و دابینکردنی ئەم پێداویستیانەی کۆمپانیای ڤیژن ئیجوکەیشن بۆ 512 قوتابخانەی سنووری ئەم دەڤەرە، بۆشاییەکی زۆرباش لە کەموکوڕییەکانی ئەم قوتابخانانە پڕدەکاتەوە.
حه‌فتا هه‌زار مامۆستا و قوتابی سوود له پێداویستییه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو ده‌بینن كه پێكدێت له 4000 پارچه پێداویستی و له ناوه‌ندی هه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به ئیداره‌ی قوتابخانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
دابینکردنی پێداویستیە سەرەکییەکانی تەواوی قوتابخانەکانی ئیدارەی سۆران لە وەرزی نوێی خوێندن، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ده‌بێت.