وه‌زاره‌تی دارایی: 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری هه‌رێم له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆماركراون

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو ئێستا 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆماركراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من، لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاكو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مووچەخۆران و فەرمانبەران لەئێستادا لە ڕێگه‌ی پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان هەژماری بانکیان بۆ دەکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
بەهۆی دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـه‌وه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
لەگەڵ ئەوەشدا، کاردەکرێت لەسەر دابینکردنی 100 هەزار ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی و دابەشکردنی بەسەر شوێن و ناوەندە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی مامەڵەی کڕین بە کارتی بانکی بۆ هاووڵاتییان و بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری بانکی ئاسان بکات.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات تەواوی بەشداربووانی پرۆژەکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانە قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.