کچێکی کورد لە پاڵەوانێتی "کۆنگ فوتوا" پلەی دووەمی بەدەستهێنا
K24 – هەولێر
بۆ یهكهمجار كچێكی دانیشتووی سنووری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران، له پاڵهوانێتی "كۆنگ فوتوا" لهسهر ئاستی 20 وڵات پلهی دووەم به دهستهێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێی کانوونی یەکەمی 2023، ڤینا عیماد، پاڵەوانی "کۆنگ فوتوا" بە کوردستان24ـی راگەیاند، "خوێندکاری قۆناغی پۆلی 11 زانستیم و ماوەی شەش ساڵە لەناو "کۆنگ فوتوا"دا، لە هۆڵی هونهره جهنگییهکانی سۆران، بهناوی "كۆنگ فوتوای بارزان" راهێنان دەکەم، لە دوو بەشی جیاوازدا تا قۆناغی راهێنەری رۆشتووم، وەک یەکەم مامۆستای ئافرەت لە ئیدارەی سۆران".
ڤینا عیماد دەڵێت: "دووەمجارە ئەم پێشبڕکێیە ئەنجام دەدرێت، جاری یەکەم نەمتوانی بەشداری بکەم، ئەمساڵ توانیم بەشداری لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی "کۆنگ فوتوا" بکەم، کە لەلایەن فیدڕاسیۆنی جیهانی "توا" رێکخرابوو، بەشێوەیەکی ئۆنڵاین، هەوڵی خۆممدا بەشێوەی ڤیدیۆ ئەنجاممان دەدا و بۆ فیدراسیۆنەکەمان دەنارد، دوای هەفتەیەک ئاگادار کرامەوە کە وەرگیراوم و دوای سێ رۆژ دووبارە ئاگاداریان کردمەوە کە پلەی دووەمم بەدەستهێناوە لە پێشبڕکێیەکە لە ئاستی بەشداربووانی کچان".
گوتیشی، "پێشبڕکێیەکە بە بەشداری 20 وڵات بەڕێوەچوو، رێژەیەکی زۆریش خانمان بەشداریان تێدا کردبوو، توانیم لەسەر ئاستی 20 وڵاتدا پلەی دووەم بەدەست بهێنم، هەروەها له چهند بواری دیکەی وهرزشیشدا بهشداریم كردووه".



ئا: لاڤین عومەر