مه‌سعود كاڕه‌ش: زه‌وییه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران دابه‌شكراوه و كارگه‌ی جۆراو جۆری تێدا دروستكراوه
K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماره‌وه، مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته باشووری شاری هه‌ولێر و ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی گه‌وره‌یه و رووبه‌ره‌كه‌ی چوار هه‌زار دۆنمه. گوتیشی: زه‌وییه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران دابه‌شكراوه و كارگه‌ی جۆراو جۆری تێدا دروستكراوه و ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریمان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كرد.
مه‌سعود كاڕه‌ش هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار كراوه‌ته حه‌وت زۆن، هه‌ر زۆنێك تایبه‌ته به جۆره كارگه و به‌رهه‌مێك.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌توانراوه خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار دابین بكرێت، ئه‌و كارگانه‌ی كه له‌وێ هه‌ن، نه‌یانده‌توانی كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی دروست رایی بكه‌ن.
زیاتر روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیری شاره‌وانی، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌ند، راو بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار تاووتوێكران، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رزبكرێته‌وه.
له‌باره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ناوچه‌ی تیمار، مه‌سعود كاڕه‌ش گوتی: پێویسته ئه‌و ناوچه‌یه قیرتاو بكرێت و هه‌روه‌ها كاره‌بای بۆ دابین بكرێت، جیا له گه‌یاندنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ باسیان لێوه كرا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ به‌دواداچوونی هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كانی پێشه‌سازی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌ی تیمار به‌ڕێوه‌چوو.