سێ بەرپرس بە تۆمەتی دیارنەمانی دووملیار دینار دەستگیرکران
K24 – هەولێر
دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، سێ بەرپرس لە کەرکووک دەسگیرکراون، کە دەستکاری راپۆرتی پڕۆژەیەکیان کردووە و تۆمەتبارن بە بەفیڕۆدانی دوو ملیار دینار.
لە بەیاننامەیەکدا دەستەی دەستپاکی کەرکووک راگهیاندووه، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دهستپاكی لە کەرکووک تیمێکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە کە گومانی دەستکاری کردنیان لە زانیاریی لێدەکرێت، لە راپۆرتی پشکنینی تاقیگەیی بۆ یەکێک لە پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوای پشتڕاستکردنەوە لە راپۆرتەکانی پشکنین ئەوەیان سەلماندووه، پابەندنەبوون بەو کارانەی کە بەپێی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان ئەنجامدراون، دەستکاری زانیارییەکان کراون بۆ ئەوەی لەگەڵ تایبەتمەندییەکان بگونجێت، کە بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی".
دەستپاکی کەرکووک، راشیگەیاندووە "تیمەکە، دوای پێشکەشکردنی ئەنجامەکان بۆ دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووک بۆ دۆسیەکانی دەستپاکی، روویان لە تاقیگەی بیناسازی کەرکووک کرد و توانیان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری تاقیگە و بەڕێوەبەری پێشووی تاقیگهی کەرکووک بهتۆمەتی دەستکاریکردنی راپۆرتی تاقیگەیی، ههروهها هەمان تیم چوونەتە بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەکانی کەرکووک، لابردنی سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکەش لەسەر هەمان تۆمەت، جێبەجێکرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی بڕگەکانی ماددەی 289/315ی یاسای سزادان، دادوەر لێکۆڵینەوە بڕیاریدا ئەو سێ بەرپرسە دەستگیر بکات".
ئا: لاڤین عومەر