پێشانگای "دەستی زێڕین" لە هەولێر کرایەوە
K24- هەولێر
بە سپۆنسەری پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، رێکخراوی مەسەلە و کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و سوید، پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ئافرەتانی دەست رەنگین کرایەوە.
یەکێک لە رێکخەرانی رێکخراوی مەسەلە بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2023، پێشانگای دەستی زێڕین لە بە سپۆنسەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ خانمانی دەست زێڕین کرایەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت".
گوتیشی: "زیاتر 150 ئافرەت کە هەندێکیان خاوەن پێداویستی تایبەت و پەنابەرن بەشداریان لە پێشانگاکە کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئامانج لە کردنەوەی ئەو پێشانگایە، پەرەپێدانی تواناکانی ئافرەتان و دۆزینەوەی بازاڕی کارە بۆ ئافرەتان، هەروەها پشتیوانی ئابووری ئافرەتان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ دەرخستنی بەهرەکانیان، هاوکات دوور کەوتنەوە لە بەرهەمە کیمیاییەکانی دەروە و نزیککردنەوە و ئاشناکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمی ناوخۆیی خۆمان".