لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی رەوتی حیکمە
K24 - هەولێر
له به‌غدا لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵیان کوتایە سه‌ر باره‌گایه‌كی ره‌وتی حیكمه و وێنه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنیان سوتاند.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شەممە 6/12/2023، دەیان لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در له به‌غدا په‌لاماری بنكه‌یه‌كی سه‌ر به ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی‌یان دا‌و وێنه‌ی كاندیدانی ئه‌و ره‌وته‌یان سوتاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و چەند گرته ڤیدیۆیەک له میدیاكان بڵاوکراوەتەوە، لایەنگرانی رەوتی سەدر له په‌رچه‌كرداری بانگه‌شه‌یه‌كی به‌لیغ ئه‌بو كهلهل كاندیدی ره‌وتی حیكمه كه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وته‌كه‌یه، هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی دیكه‌ی خستووەته پاڵ، هەروەها بەشێک لە لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیاندا له گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، وێنه‌ی كاندیدانی ئه‌و ره‌وته‌یان سوتاند.