ئومێد خۆشناو: كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه

K24 - هەولێر:
كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی (IBBC) له شاری دوبه‌ی ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری چالاكییه‌كان ده‌كات، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆمپانیاكان دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له دوبه‌ی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت به‌شداری له چالاكییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌موو لایه‌كدا.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ شانده به‌شداربووه‌كانی كۆنفرانسه‌كه زیاتر گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی په‌روه‌رده، پیشه‌سازی، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كشتوكاڵ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو به‌شدارییه‌كانیان و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ شانده‌كانی كۆنفرانسه‌كه هاوته‌ریب و یه‌كانگیر ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیدگا ستراتیژییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به بواری ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه كۆمپانیاكان به‌شێكیان هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێهێشت، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكان دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه.
بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی "عێراق: بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام" دەستیپێکرد و ئه‌مڕۆ هەیینیش 08-12-2023، بەردەوام دەبێت.