بێگه‌رد تاڵه‌بانی: چه‌ندین ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵ و ئاودێری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه

K24 - هەولێر:
كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی (IBBC) له شاری دوبه‌ی ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری چالاكییه‌كان ده‌كات، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ندین ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵ و ئاودێری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوبه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه هاورده‌یان ده‌كات، بازاڕی عێراقی زۆر پشتی پێ ده‌به‌ستێت و جووتیاری هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش پێویستی زۆری پێیان هه‌یه.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان پیویستی به دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پترۆكیمیاوی هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌یه‌یش دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌ك بۆ پیشه‌سازی ده‌رمان و ڤاكسین و پێداویستییه ڤێته‌رنه‌رییه‌كان یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، له بواری پۆند و به‌نداودا له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به‌و بابه‌ته ده‌دات، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بكه‌ن.
رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا (IBBC) لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی "عێراق: بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام" دەستیپێکرد و ئه‌مڕۆ هەیینیش 08-12-2023، بەردەوام دەبێت.