کەمال موسلیم: کابینەی نۆیەم کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران کردووە

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بووه‌ كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانی و پیشه‌سازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بهێنرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی (IBBC) له‌ شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری چالاكییه‌كان ده‌كات، لەمبارەیەوە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژماره‌یه‌كی باشی كۆمپانیاكانی وڵاتانی كه‌نداو و ئیمارات له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ژماره‌یان زیاتر بكه‌ین.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، بە مەبەستی راکیشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، یاسای کۆمپانیاکانیان هەموارکردووەتەوە ئیتر وەبەرهێنەرانی بیانی دەتوانن وەک هاووڵاتی عێراقی لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.

هاوکات گوتیشی: به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بووه‌ كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانی و پیشه‌سازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بهێنرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی پێنجشەممە (7ـی کانوونی یەکەمی 2023)، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق - بەریتانیا (IBBC) لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی "عێراق؛ بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام" دەستیپێکرد و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.