نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌مكرایه‌وه

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌میانه‌ی ئاگادارییه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پابه‌ندبن به نرخی دیاریكراوی كاره‌بای مۆلیده، كه نرخی یه‌ك كیلۆ وات له 23 سه‌نته‌وه بۆ 20 سه‌نتی ئه‌مه‌ریكی كه‌مكرایه‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئاماژه به كۆنووسی (لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی نرخی خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له پارێزگای هه‌ولێر)، داوای له سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كردووه، به نرخی دیاریكراوی كاره‌بای مۆلیده پابه‌ندبن.
كۆنووسه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی ناجێگیری نرخی گاز، بڕیاردرا دوو مانگ جارێك پێداچوونه‌وه به نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ی شاره نیشته‌جێبووه‌كان بكرێت.

