نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

داکەوتنی پێنوێنی دۆلار و قازانجی قەواڵەکان نرخی زێڕی بەرزکردەوە

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بەرزبووەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کۆتاییان بە سیاسەتی توندکردنی سیاسەتی نەختینەیی هێناوە، هەروەها تێچووی وەرگرتنی قەرز لە 2024 کەم دەکەنەوە، ئەوەش وایکرد پێنوێنی دۆلار و قازانجی قەواڵەکان روو لە دابەزین بکات.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی ئۆنسێک زێڕ بە رێژەی سەدا 4 بۆ ئاستی 2031 دۆلار بەرزبووەوە.

لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بۆ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بە رێژەی سەدا 2.5  بۆ 2046 دۆلار بەرزبووەوە.

هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش بۆ بڕیاری یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، کە بۆ سێیەمین جار لەسەر یەک نرخی سووی وەک خۆی جێگیر کردەوە.

لەبەرامبەردا پێنوێنی دۆلار بۆ کەمترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووی دابەزی.

نرخی زێڕ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=515,000

مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=475,000

مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=455,000

مسقاڵێک زێڕ عەیار 18=395,000

Fly Erbil Advertisment