نێچيرڤان بارزانى و پلاسخارت جه‌خت له گرنگيى پاراستنى ئاسايشى هەڵبژاردن دەکەنەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، جەخت لە گرنگيى پاراستنى ئاسايشى پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەنەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140.
ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايشى پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى له كه‌شێكى ئارام و سهقامگيردا، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماددەی 140.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنى هه‌وڵه‌كان و رۆڵى محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست له قۆناغى داهاتوودا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كانى نێوانيان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.