ڤێتەرنەری هەولێر: ئەمساڵ زیاتر لە 247 هەزار ئاژەڵ بۆ خواردن سەربڕاون
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری ڤێتەنەری هەولێر رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 247 هەزار سەر ئاژەڵ بۆ خواردن سەربڕاون، هەروەها زیاتر لە 13 هەزار تۆن ئاژەڵیش بەرهەمهاتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی2023، د. مامەند محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆی ئاژەڵی بەرهەمهاتوو لەمساڵدا 13685 تەن بووە کە لەلایەن بەشی ڤێتەرنەری هەولێر تۆماری کراوە.
گوتیشی: "بە گوێرەی راپۆرتی کوشتارگەی هەولێر بۆ ساڵی 2023، لە بەشی کوشتارەگە، 177 هەزار و 985، مەڕ سەربردراون، 20 هەزار و 584 بزن لەگەڵ 48 هەزار و 573، رەشەوڵاغیش سەربردراون بۆ خواردن، کۆی گشتی ئاژەڵی بەکارهاتووە لە مساڵدا، 247 هەزار و 142 ئاژەڵ سەربردراوە".
ئا: لاڤین عومەر