بارزان.. بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو
پێکەوەژیانی ئاینی لەدەڤەری بارزانی ریشەیەکی قوڵی هەیە

K24 - هەولێر
لەگوندی بێدیالی دەڤەری بارزان، رێوڕەسمی ئاینی تایبەت بەیادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو، تیایدا مەلا مستەفا بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد.
گوندی بێدیال لە دەڤەری بارزانی دانیشتووانەکەی کریستیانن، لە سەرجەم یاد و بۆنەکاندا بە ئازادانە جەژنی خۆیان دەگێڕن و خەڵکی ئەو دەڤەرەش رێز لە بیروباوەڕیان دەگرن.
پێکەوەژیانی ئاینی لە دەڤەری بارزان ریشەیەکی قوڵی هەیە، کریستییانەکانی ئەو دەڤەرەش هەمیشە بەشداری شۆڕشەکانی کوردیان کردووە و لەو پێناوەشدا قوربانیان داوە.

