هاوار محەممەد: لە کەرکووک 10 سکاڵامان لەسەر پرۆسەی دەنگدان تۆمار کردووە

وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر

وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کەرکووک 10 سکاڵایان لەسەر پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکردووە.

هاوار محەممەد، وتەبێژی بەشی هه‌ڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ی گوت: "15 سکاڵامان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە و یەکێکیش لە سکاڵاکان لە رۆژی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بوو کە لە شنگال، نەینەوا و زومار بریکارەکانمان دوورخرانەوە، رێگەیان پێ نەدراوە چاودێری پرۆسەکە بکەن، کە بەپێی یاسا بۆیان فەراهەم کرابوو بۆ چاودێری سندووقەکانی دەنگدان بکەن".

روونیکردەوە: "لە پارێزگای کەرکووک 10 سکاڵا و لە پارێزگای نەینەوا سێ سکاڵا و پارێزگای دیالەش دوو سکاڵامان تۆمار کردووە".

گوتیشی: "ئەوەی پەیوەستە بەو سێ سکاڵایەی پارێزگای نەینەوا کە تۆمار کراوە، سەرپێچی زۆر هەبووە، لەلایەکی دیکەش چەندین بریکارمان هەبووە، لە شنگال، نەینەوا و زومار دوور خراونەتەوە، رێگەیان پێ نەدراوە کە بەیاسا  چاودێری پرۆسەکە بکەن، لە شەنگال هێزە میلیشیاکان بە زۆر بریکارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان دوورخستووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "سکاڵایەکی دیکە لەسەر ئەو ئامێرانە بوون کە دوای تەواو بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەتایبەت ئامێری جیاکردنەوەی دەنگەکان، کە دەبوو دەرئەنجامەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بگوازێتەوە بۆ بەغدا".

هاوار محەممەد راشیگەیاند: "سکاڵاکانمان لە کەرکووک زیاتر پەیوەست بوون بە بەشێک لە ئامێرەکانی پڕۆسەی دەنگدان، دەنگی زۆربەی دەنگدەری نەخوێندووەتەوە، بنکە هەبووە هیچ دەنگێکی نەخوێندووەتەوە، بەشێکی دیکەش کاندیدەکانیش پێشێلکاریان ئەنجامداوە و سەرپێچیی یاساییان کردووە، لە رۆژی دەنگدان لەناو بنکەکانی دەنگدان بەردەوامبوون لە بانگەشی هەڵبژاردن بۆ خۆیان و لیستەکەیان لە نزیک بنکەکان".

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment