تاكو ئێستا 230 فڕۆكه و 20 كه‌شتی پڕ له هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئیسرائیل
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی (یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوت)ـی ئیسرائیلی ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه و كه‌شتییه جه‌نگییانه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئاشكراكرد، كه گه‌یشتوونه‌ته ئیسرائیل و هاوكاری سه‌ربازییان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌و رۆژنامه‌یه راشیگه‌یاند، تاكو ئێستا 230 فڕۆكه و 20 كه‌شتی جه‌نگی پڕ له هاوكاری سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئیسرائیل دابینكراوه.
له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه هاوكاری سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ته ئیسرائیل.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرساوه، بووه هۆی كوژرانی 20674 فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و برینداربوونی 54 هه‌زار كه‌سی دیكه.
له‌به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون، بۆ یه‌ك جاریش ئاگربه‌ستی مرۆیی بۆ ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان راگه‌یه‌ندراوه.