هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی غاز ئاشکرا دەکرێت

K24 - هەولێر

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خواست لەسەر غاز لەم وەرزە و کەمی ئەو بەشە غازەی بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت، نرخی غازی شل بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی2023، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە کوردستان24ـی گوت: "گرانبوونی غازی ماڵان هۆکاری ئەوەیە خواستی زۆری لەسەرە و ئەو بڕەی بۆمان دەنێرن کەمە بەشمان ناکات، ئێمە رۆژانە پێویستمان بە زیاتر 400 تۆنە، بەڵام 200 بۆ 280 تۆن غازی شل بەدەستمان دەگات".

گوتیشی: "کەم بوونی ئەو رێژەیە وایکردووە غازی ماڵان گران بێت، هەر کە رێژەی غاز زیادکرا بێگومان نرخی غازیش دادەبەزێت".

ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە نرخی غازی ماڵان لە هەولێر بەرزبووەتەوە.

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل