کۆتا بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایەگەیاند، کۆتا بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ لە هەندێک ناوچە دابەشکراوە و پێش سەری ساڵی نوێ لە هەموو ناوچەکان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان 24ـی گوت: "ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 10 بەشەخۆراک دابەش دەکرێت، نۆ بەش بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە، ئێستا خەریکی دابەشکردنی 10یەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵین".

روونیکردەوە: "لە مساڵدا لە هەموو عێراق 10 بەشە خۆراک دابەش دەکرێت، واتە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هیچ جیاوازییەک نەبووە".

ئا: لاڤین عومەر